کەرەستەی جوانکاری یان کەلوپەلی جوانکاری (بە ئینگلیزی: Cosmetics) ماکگەلێکن کە بە مەبەستی خۆڕازاندنەوە یان پاراستنی ڕواڵەت یان بۆنی لەشی مرۆڤ کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. کەرەستەی جوانکاری بریتین لە کرێمەکانی پارێزەری پێست، گیراوە شلەکان (لووسیەنەکان)، پوودرەکانی جوانکردن، عەترەکان، سووراوی لێو، لاکی نینۆک، ماکەکانی جوانکردنی چاو و ڕوخسار، کەرەستەی لوولکردنی قژ، لنزی ڕەنگی، بۆیەی قژ، شلە/ژێل و پژێنەک (سپرێی) قژ، بۆنبڕەکان، پێداویستییەکانی مناڵان، ڕۆنی خۆشوشتن، شلەیەک تایبەت بە بانیۆ، خوێی شوشتن، ڕۆنەکان و بەرھەمەکانی تر.

هەندێک کەرەستەی جوانکاری

مێژووی کەرستەی جوانکاری دەستکاری

ژنان و پیاوانی سۆمەری سەردەم لەوانەیە یەکەمین کەسانێک بووبێتن کە ٥٠٠٠ ساڵ لەمەو پێش لە سووراوی لێو کەڵکیان وەرگرتووە. ئەوان بەردە بەنرخەکانیان ورد دەکرد و لەوانە بۆ خەمڵاندنی ڕوخساریان کەڵکیان وەردەگرت. (زۆرتر بۆ لێو و دەوری چاویان). ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ھەتا ١٥٠٠ ساڵ پێش زایین ژنان لە شارستانییەتی دۆڵی سێند بۆ جوانکردنی لێو لە سووراوی سوور کەڵکیان وەرگرتووە. میسرییەکانی سەردەمی کۆن ڕەنگی سووریان لە قەوزەی دەریایی دەرھێناوە.

سەرچاوەکان دەستکاری