ڕقی مرۆیی یان میسەنسرۆپیا (بە ئینگلیزی: Misanthropy) بریتییە لە ڕۆشتنی مێشکی یان بارودۆخی دەروونی بۆ کینە و باوەڕ نەکردن بە بوونەوەری مرۆیی (یان مروڤایەتی) ئەمەش یان بە هۆی باوەڕێکی فەلسەفییە یان تێکچوونێکی دەروونییە. وە ئەو کەسەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت پێی دەوترێت "ڕقەبەرایەتی بۆ مرۆڤایەتی".

فەلسەفە دەستکاری

لە فەلسەفەدا کانیت بەم شێوە پێناسەی "ڕقەبەرایەتی مرۆڤایەتی" دەکات: "ڕق لێبوونەوەی مرۆیی ڕا دەکات لە ڕووبەڕوو بوونەوەی خەڵکی ئەمەش یان لەبەر ئەوەیە ڕقی لێیانە یان هەست دەکات کە دووژمنین". بەڵام شومار بەم شێوە باسی ڕقەبەرایەتی مرۆڤایەتی دەکات: "پێویستییەکی دروست بووە لە بۆشایی کە وا لە کۆمەڵگا دەکات کارلێک لەگەڵ یەکتری بکەن بەڵام زۆرێک لە سیفەتە خراپەکانی مرۆڤ وا دەکات لێک دوور کەونەوە".

هونەر دەستکاری

زۆرێک لە کارە هونەرییەکان تێیدا "ڕقەبەرایەتی مرۆڤایەتی" تێدا بەکار هاتووە، وەک: میاندەر و شێکسپیر و مۆلیێر.