کیسەڵ ( ناوی زانستی: Testudines) خشۆکێکی خوێن ساردە, جەستەی بە توێکڵێکی ڕەق پارێزراوە، کیسەڵ دوو جۆر ھەیە ، یەکەمیان وشکانییە و ھەندێکیان ئاویین. کیسەڵەکان ھەمان تایبەتمەندی ھەموو خشۆکەکانیان ھەیە، لەوانە: بە دوو سیی ھەناسە دەدەن (کیسەڵە وشکانی و ئاوییەکانیش)، دڵێکیان ھەیە کە لە دوو دەمارپێکھاتووە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ ژینگەی دەرەوە دەگونجێت، پێستیان بەھێزترە بە ئێسکەپەیکەری دەرەوەیان، ھێلکەکانیان بەنزیکەیی لە شوێنێکی وشک دادەنێن و باوەشی پێدا ناکات، ئێسکەپەیکەرەکەی لە شانە ئێسکییەکان پێکھاتووە.

کیسەڵ
کیسەڵ

ئەم وشەیە لە دوو بەشی "کی" بە واتای "ماڵ، خانوو" و "سەڵ" بە واتای "سەنگ، سان، بەرد" پێکھاتووە. وشەی "کەی" ئێستا لە وتووێژی ڕۆژانەدا بە کار ناچێت بەڵام لە ھەندێک وشەی لێکدراو وەکوو "کابان، یان کەیبانوو"دا بە کار دێت، کە واتە خاتوونی ماڵ.