گەڕۆکی پێسەڤیەرەنس (بە ئینگلیزی: Perseverance rover) کەشتییەکی ئاسمانی بێ سەرنشینی تایبەت بە دەزگای ناسای وڵاتی ئەمریکایە، کەشتییەکە لەلایەن تاقیگەی پاڵنانی خێراەوە سەرپەرشتی ئەکرێ، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە (چاڵی جێزێرۆ) لەسەر ھەسارەی بارام دەنێردرێتە سەر ھەسارەکە، ئەو کەشتییە ئاسمانییە لە ڕووی دروستکردنییەوە نێزیکە لە گەڕۆکی کیوریاستی، لە ٣٠ی تەممووزی ساڵی ٢٠٢٠ (کاژێر ٧:٥٠ بە کاتی ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان) نێردرایە دەرێی زەوی، ھەروەھا لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (کاژێر ٨:٥٦ بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو) لەسەر ڕووی ھەسارەی بارام نیشتەوە، گەڕۆکەکە بە ٧ کەرەستەی زانستی کاردەکا لەسەر ڕووی ھەسارەکە لە گەرووی (چاڵی Jezero)، کەشتییەکە ھەڵگری ھەلیکۆپتەرێکی گچکەیە کە بە وزەی خۆر کاردەکا و خاوەنی ٢٣ کامێرا و ٢ مایکرۆفۆنە

وێنەیەکی کەشتی ئاسمانی کۆڵنەدەر لەسەر زەوی لە ناوچەی باسادینا لە تاقیگەی جوڵاندنی فەرارە

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری