کۆنکریتی بەھێزکراو

کۆنکریتی بەھێزکراو یان کۆنکریتی شیشدار (بە ئینگلیزی: Reinforced concrete) ماددەیەکی دەستکردە، لە کۆنکریت و ماددەی پتەوی دیکە کە بەزۆری پۆڵایە دروست دەکرێت. ئاسایی کۆنکریت توانای کشانی کەمە، پۆڵا کە توانای کشانی بەرزە لەنێو کۆنکریت دادەنرێت تا توانای کشانی کۆنکریتەکە بەرزبکات. لە زۆربەی بیناکانی ئەم سەردەمە، کۆنکریتی بەھێزکراو بەکاردێت، لەبەرەوەی توانایەکی بەرزی بەرگەگرتنی بارەکانی سەر بیناکەی ھەیە و تێچووشی کەمترە بە بەراورد بە ماددەکانی تری بیناکردن.

شیشی پۆڵاینی نێو ھەیکەلێکی دروستکراو بە کۆنکریتی بەھێزکراو، پێش تێکردنی کۆنکریت.

سەرچاوەکان دەستکاری