کۆماری نەتەوەییی ئازەربایجان

کۆماری میللیی ئازەربایجان (بە فارسی: حکومت خودمختار آذربایجان‎، بە ئازەربایجانی: آذربایجان میلی حؤکومتی) کۆمارێکی کورت ماوەی دانپێدانەنراو بوو لە باکووری ئێران و لە مانگی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ەوە تا کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ بەردەوام بوو.[١][٢] کۆمارەکە لە ئازەربایجانی ئێران دامەزرا و پایتەختەکەی شاری تەورێز بوو. دامەزراندن و کۆتایی ھاتنی کۆمارەکە بەشێک بوو لە قەیرانی ١٩٤٦ی ئێران کە ئەمیش ڕێخۆشکەری جەنگی سارد بوو.

کۆماری میللی ئازەربایجان
آذربایجان میلی حؤکومتی
سروود: ئەنزیمی کۆماری میللیی ئازەربایجان
نەخشەی کۆماری میللیی ئازەربایجان بە ڕەنگی سەوز لە باکووری ڕۆژاوای ئێراندا نیشان دراوە
پایتەختتەورێز
زمانە فەرمییەکان ئازەری
دەوڵەت دەوڵەتی مارکسیزم-لینینیزم
ڕژێمی تاک حیزبی
 -  سەرۆک کۆمار جەعفەر پیشەوەری
ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی
 -  سەردەمی مێژوویی شەڕی سارد 
 -  ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ 
 -  دەستبەسەراگرتنی لەلایەن ئێرانەوە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ 
دراو ڕیاڵی ئێرانی

مێژوو دەستکاری

بۆ دابینکردنی کەرەستەی شەڕی بۆ یەکێتیی سۆڤیەت[٣][٤] بەناو ئێراندا و سوپای بەریتانیا و سۆڤیەت لە مانگی ئابی ١٩٤١ دا بە ھاوبەشی ئێرانیان داگیرکرد.[٥] ھێزەکانی سۆڤیەت کە لە ئەرمینیا و ئازەربایجانی سۆڤیەتەوە دەچوونە ناو خاکی ئێران و بەریتانیا و ھیندستانیش کە لە عێراقەوە دەچوونە ناو خاکی ئێران ھەر زوو دەستیان بەسەر وڵاتەکەدا گرت. لە ١٦ ی ئەیلوولدا بەریتانییەکان ڕەزا شایان ناچار کرد کە لە بەرژەوەندی محەممەد ڕەزا شا پەھلەوی کوڕی کە تا ساڵی ١٩٧٩ فەرمانڕەوایی دەکرد، کوورسییەکەی چۆڵ بکات.[٦][٦]

بە دوورخستنەوەی ڕەزا شا لە ئەیلوولی ١٩٤١ دا، سوپای سۆڤیەت تەبرێز و باکووری ڕۆژئاوای ئێرانیان بە ھۆکاری سەربازی و ستراتیژی داگیرکرد. ساڵی ١٩٤٥ کۆماری میللی ئازەربایجان کە لەلایەن سۆڤیەتەوە دامەزرابوو، بە سەرۆکایەتی جەعفەر پیشڤاری لە لە تەبرێز ڕاگەیەندرا.[٦] لەم ماوەیە بووژانەوەیەکی لە ئەدەبی زمانی ئازەربایجانی ڕوویدا بە ھاوکاری نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانی ئازەربایجانی سۆڤیەت، لە ھەوڵی دروستکردنی نەتەوەیەک کە تێیدا ھەموو یەک کەلتوور و زمانیان ھەبێت، لە وڵاتێکدا کە نیوەی دانیشتووانەکەی لە کەمایەتییە نەژادییەکان پێکھاتبوو، پێشتر ڕەزا شا لە قەدەغەی لەسەر بەکارھێنانی زمانی ئازەری لە قوتابخانەکان و نمایشە شانۆیییەکان و ڕێوڕەسمە ئایینییەکان سەپاند بوو دواجاریش قەدەغەی دانا لەسەر بڵاوکراوەی کتێبەکان بە ئازەری.[٧]

دامەزراندن دەستکاری

فیرقەی دیموکرات، یان پارتی دیموکراتی ئازەربایجان (ئەدەپە) لە ٣ی ئەیلوولی ١٩٤٥ دا بە فەرمی ڕاگەیەندرا لە تەورێز لەلایەن کۆمەڵێک کۆنە کۆمۆنیست بە سەرۆکایەتی جەعفەر پیشڤاری، پاش ئەو ڕاگەیاندنەش حیزبی تودەی شیوعی کە لەلایەن سۆڤیەتەوە پشتیوانی دەکرا خۆی ھەڵوەشاندەوە و داوای لە ئەندامەکانی کرد پەیوەندی بە ئەدەپە بکەن.[٨] ئەدەپە لە ھەموو ئازەربایجانی ئێران بڵاوبوویەوە و دەستی بە کودەتایەک کرد لە ھەرێمی ئازەربایجانی ئێران بە ھاوکاری سوپای سۆڤیەت کە ڕێگری لە دەستێوەردانی سوپای ئێران کرد.[٩] لە ماوەی ھەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلوولی ١٩٤٥ دا پارتی دیموکراتی ئازەربایجان بە سەرۆکایەتی جەعفەر پیشێڤاری کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ئازەربایجانی ئێراندا ڕاگەیاند و بەڵێنی چاکسازی دیموکراتییانەی دا.[١٠][١١] دواتر لە ئەیلوولی ١٩٤٥ دا لە یەکەمین کۆنگرەی خۆیدا پارتی دیموکراتی ئازەربایجان بڕیاری دروستکردنی سوپایەکی دا. ئەم میلیشیایە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ کودەتایەکی بێ خوێنیڕێژانی دەستپێکرد[١٢] و تا ٢١ ی تشرینی دووەم ھەموو بنکە حکوومییەکانیان کۆنترۆڵ کرد و ئازەربایجانی ئێرانی بوو بە کۆمارێکی خۆبەڕێوەبەری لەژێر بەڕێوبەری دەستەیەکی ٣٩ ئەندامی. دەسەڵات وادیاربوو کە لەلایەن محەممەد بریەی وەزیری پڕوپاگەندە و سەرۆکی پۆلیسی نھێنی ناوخۆوە کۆنترۆڵ کرابێت.[٦][٩][١٣]

ھاوکات ئەمریکا یارمەتی سەربازی خۆی بە بەردەوامی بۆ حکوومەتی ئێران زیاد دەکرد. دواجار لەژێر فشاری وڵاتانی ڕۆژاوا، یەکێتی سۆڤیەت پشتگیری خۆی بۆ دەوڵەتی تازە دروستبووی ئازەربایجان کۆتایی پێبھێنا و سوپای ئێران لە دەسەڵاتی خۆی سەپاندەوە بەسەر ھەرێمەکە لە تشرینی دووەمی ١٩٤٦.

یارمەتی سۆڤیەت دەستکاری

بەڵگەی نوێی نھێنی ئاشکرا کراو کە لە سەردەمی جەنگی سارد تەواو نھێنی بوون دەریدەخات یەکێتی سۆڤیەت لە پشتەوەی ئەم کۆمارەوە بوو بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ستالین.[١٤] سوپای سۆڤیەت پشتگیری لە قەوارە نوێیەکە کرد و ڕێگری کرد لەوەی سوپای ئێران کۆنترۆڵی حکومی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێتەوە. دوای کشانەوەی سۆڤیەت، ھێزەکانی ئێران لە کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ ھاتنە ناوچەکە و پیشڤاری و ئەندامانی حکوومەتەکەی ھەڵھاتن بۆ یەکێتی سۆڤیەت.[١٥][١٦]

ھەڵوەشانەوە دەستکاری

لە ١٣ی حوزەیرانی ١٩٤٦دا حکوومەتی پەھلەوی و نوێنەرانی ئازەربایجان بە سەرۆکایەتی پیشڤاری گەیشتنە ڕێککەوتن.[١٧] بەپێی ڕێککەوتنەکە، پیشەوەری ڕازی بوو کە واز لە خۆبەریی کۆمارەکە بھێنێت و دەست لە وەزارەتەکان و پۆستی سەرۆک وەزیران ھەڵبگرێت و ھەرێمەکەجارێکی دیکە ببێتە بەشێک لە ئێران. پەرلەمانی کۆمارەکە وا بڕیار بوو ببێت بە ئەنجومەنی پارێزگا.[١٧]

تا ناوەڕاستی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ سوپای ئێران بە پاڵپشتی ئەمریکا و بەریتانیا[١٨] دووبارە چوونە ناو تەورێزەوە و بەم شێوەیە کۆتاییان ھێنا بە کۆماری میللی ئازەربایجان دوای ساڵێکی تەواو لە دروستبوونی.[١٩] لە سەرەتای ھاتنە ناوەوەی سوپای ئێران بێسەروبەری دروست بوو و نزیکەی ٥٠٠ لایەنگری حیزبی دیموکراتی ئازەربایجان کوژران.[٢٠][٢١] بەپێی دادوەری دادگای باڵای ئەمریکا، ولیام دۆگلاس، لەکاتێکدا سوپای ڕووسیا لەو ماوەیەی لە ئازەربایجان بوون بەباشی ڕەفتاریان کردووە، سوپای ئێران وەک ھێزێکی داگیرکەر و بەشێوەیەکی دڕندانە ھەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵکی ناوچەکەدا کرد. ڕیشی جوتیارەکان سوتێنران و ژن و کچەکانیان دەستدرێژیان کرایە سەر و ماڵ و حاڵیان تاڵان کران و مەڕوماڵاتیان دزران. سوپای ئێران شوێنەواری وێرانکاری لە دوای خۆی بەجێھێشت.[٢٢]

زۆرێک لە سەرکردەکان ھەڵھاتن بۆ ئازەربایجانی سۆڤیەت. جەعفەر پیشەوەری لە ساڵی ١٩٤٧ لە باکو لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەستدا. کۆرداری سەرۆک وەزیران چەندین ساڵ لەلایەن شاوە زیندانی کرا و دواتر بەھۆی ھەوڵی ماندوونەناسانەی کازمی برایەوە ئازاد کرا.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Chelkowski, Peter J.; Pranger, Robert J. (1988). Ideology and Power in the Middle East: Studies in Honor of George Lenczowski. Durham: Duke University Press. ISBN 978-0-8223-0781-5. OCLC 16923212.
  2. ^ Abrahamian, Ervand (1982). Iran Between Two Revolutions. Princeton, N.J.: Princeton University Press. ISBN 978-0-691-05342-4. OCLC 7975938.
  3. ^ Frederik Coene (2009), The Caucasus – An Introduction, Routledge Contemporary Russia and Eastern Europe Series, Routledge, p. 136, ISBN 978-1-135-20302-3, As a result, the People's Republic of Azerbaijan and the Kurdish People's Republic (the Republic of Mahabad), two short-lived Soviet puppet states, were set up late in 1945...
  4. ^ Donald Newton Wilber (2014). Iran, Past and Present: From Monarchy to Islamic Republic. Princeton University Press. p. 136. ISBN 1-4008-5747-3. In December the Democratic Party of Azerbaijan, announced the establishment of an autonomous state of Azerbaijan, and at the same time the Russians set up another puppet state, the Kurdish Republic of Mahabad, also in Azerbaijan.
  5. ^ Reza Shah Pahlavi :: Policies as shah. - Britannica Online Encyclopedia
  6. ^ ئ ا ب پ Sebestyen, Victor (2014). 1946: The Making of the Modern World. Pan MacMillan. ISBN 0-230-75800-2. {{cite book}}: Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help)
  7. ^ Tadeusz Swietochowski, Russia and Azerbaijan: A Borderland in Transition. ISBN 0-231-07068-3
  8. ^ Iran in claws of the bear, The failed Soviet landgrab of 1946 , Farhad Tale, iUniverse books, 2007, ISBN 0-595-41345-5,p19
  9. ^ ئ ا Abrahamian, Ervand (October 1970). "Communism and Communalism in Iran: The Tudah and the Firqah-I Dimukrat". International Journal of Middle East Studies (PDF). Cambridge, MA: Cambridge University Press. 1 (4): 291–316. doi:10.1017/s0020743800000702. JSTOR 162649.
  10. ^ Sepehr Zabih. The Communist Movement in Iran, Berkeley, 1966, p. 99
  11. ^ Ervand Abrahamian. Iran between Two Revolutions, Princeton, 1982, pp. 217-218
  12. ^ Jessup, John E. (1989). A Chronology of Conflict and Resolution, 1945–1985. New York: Greenwood Press. ISBN 0-313-24308-5.
  13. ^ Fred H. Lawson. "The Iranian Crisis of 1945–1946 and the Spiral Model of International Conflict", International Journal of Middle East Studies, Vol. 21, No. 3. (Aug. , 1989), p. 316
  14. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Cold War International History Project 1945–46 Iranian Crisis نەدراوە
  15. ^ Azerbaijan Crisis (1947–1948)
  16. ^ Iran in World War II October 16, 2009 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ ئ ا A. C. Edwards. "Persia Revisited", International Affairs (Royal Institute of International Affairs 1944), Vol. 23, No. 1. (Jan., 1947), p. 58
  18. ^ McEvoy, Joanne; O'Leary, Brendan (2013). Power Sharing in Deeply Divided Places. Philadelphia: University of Pennsylvania Press. pp. 191. ISBN 978-0-8122-4501-1.
  19. ^ George Lenczowski. "United States' Support for Iran's Independence and Integrity, 1945-1959", Annals of the American Academy of Political and Social Science, Vol. 401, America and the Middle East. (May, 1972), p. 49
  20. ^ Swietchowski:"Addressing the troops entering Azerbaijan, General ‘Ali Razmara proclaimed that they were restoring the soul of Iran to the nation, and henceforth the anniversary of the event would be celebrated by a military parade. By all accounts the population’s enthusiastic welcome of the Iranian army was genuine. Among the elated throngs were many who barely a year ago had also enthusiastically greeted the rise of the Pishevari government; the change of heart was due not only to disenchantment with the Democrats but also the uncontrollable violence being meted out at the sympathizers of the fallen regime. Rossow conservatively estimated 500 killed during the lawless interregnum that preceded the coming of the Iranian troops. Hundreds of others were tried and jailed, and scores were hanged. "(Tadeusz Swietochowski, Russia and Azerbaijan: A Borderland in Transition. New York: Columbia. University Press, 1995. pg 154)
  21. ^ A British source cited by the US Embassy in Tehran gives the number of killed Democrats as 421. The American Embassy’s report has been classified under Wash. Nat. Arch. 891.00/1-1547, 15 January 1947"(Touraj Atabaki, Azerbaijan: Ethnicity and the Struggle for Power in Iran, [Revised Edition of Azerbaijan, Ethnicity and Autonomy in the Twentieth-Century Iran] (London: I.B.Tauris, 2000. pg 227).
  22. ^ Douglas, William O. (1951). Strange Lands & Friendly People. Harper. p. 45. ISBN 978-1-199-63980-6.