کۆما (بە ئینگلیزی: Coma، وە بە یۆنانی بە واتای خەوی قووڵ دێت) بریتییە لە حاڵەتێکی لەدەستدانی قووڵی ھۆش، ناتوانێت ئەو کەسەی تووشی بووە لەگەڵ سروشتی کار لێکبکات، وە ناتوانێت وەڵامی کاریگەرییە دەرەکییەکان بداتەوە. بێھۆشی جیا دەکرێتەوە بە شکستھێنانی کاری سیستەمی چالاککەرەوەی ھێڵی بەرزبووەوە (بە ئینگلیزی: ascending reticular activating system / ARAS). ئەو کەسەی کەوتۆتە ژێر کاریگەری بیھۆشییەوە کەسێکی زیندووە، بەڵام نەخەوتووە. شەپۆلی چالاکی مێشکی کەسەکە زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کەسێکی خەوتوو ھەیەتی، دەتوانرێت کەسێک لە خەو بە ئاگا بێنیت، بەڵام ناتوانیت کەسێک لە حاڵەتی بێھۆشی دەربێنیت.

سەرچاوەکان دەستکاری