کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە

کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە (بە فارسی: دختری در شب تنها به خانه می‌رود‎) فیلمێکی ترسناکی ڕۆژئاوایی ئەمریکییە[٤] لە نووسین و دەرھێنانی ئانا لیلی ئەمیرپوور. کە بە «یەکەم فیلمی ڕۆژئاوایی خوێنمژی ئێرانی» ناسراوە، لە پڕۆگرامی «نێکست»ی فێستیڤاڵی فیلمی سەندانسی ٢٠١٤دا ھەڵبژێردرا.[٥]

کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرئانا لیلی ئەمیرپوور
بەرھەمھێنەر
  • جەستن بێگنۆد
  • سینا سەیا
نووسەرئانا لیلی ئەمیرپوور
ئەکتەران
  • شیلا وەند
  • ئارەش مەرەندی
  • موژان مارنۆ
  • مارشاڵ مانێش
  • دۆمینیک ڕەینس
مۆسیقابێی ڕوو
وێنەگری سینەماییلایل ڤینسێنت
مۆنتاژئالێکس ئۆ فلین
بڵاوکردنەوەVice Films
دەرچوون
  • ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (2014-01-20) (فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس)[١]
  • ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-21) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠١ خولەک[٢]
وڵاتئەمریکا
زمانفارسی
داھات$٦٢٨٬٠٠٠[٣]

فیلمەکە وا باس کراوە کە لە «شارۆچکەیەکی ڕۆحی ئێرانی بە ناوی شاری بەد» دانراوە و باسی کار و کردەوەکانی «خوێنمژێکی تەنھا» دەکات.[٦]

کاست دەستکاری

  • شیلا وەند لە ڕۆڵی کچەکە
  • ئارەش مەرەندی لە ڕۆڵی ئارەش
  • مارشاڵ مانش لە ڕۆڵی حوسێن
  • دۆمینیک ڕەینس لە ڕۆڵی سەعید
  • مۆژان مارنۆ لە ڕۆڵی ئاتی
  • ڕۆما شادانلوو لە ڕۆڵی شەیدا
  • ماسووکا لە ڕۆڵی پشیلەکە[٧]

بابەتەکان دەستکاری

دەرھێنەرەکە، لەبارەی ئەفسازانیی خوێنمژەوە، ئاماژەی داوە کە: «خوێنمژێک زۆر شتە: زنجیرە بکوژ، ڕۆمانسیی، مێژووناس، ئالوودەی مادەی ھۆشبەر – زۆربەیان لە یەکێکدا کۆبوونەتەوە.»[٨] فیلمەکە ورد سەرنجدەداتە سەر ئەم ڕووانەی خوێنمژەکە کە لەلایەن ئەمیرپوورەوە باسکراوە بە چەند شێوازێکی جیاواز.

کەسی سەرەکیی فیلمەکە، کە ناوی «کچەکە»یە، قارەمانێکی ناپاڵەوانە کە مەیلێکی بۆ پیاوی خراپ ھەیە. وەک خوێنمژێک، دەتوانێت شەوان بە شەقامەکاندا بسووڕێتەوە بێ ترسان لە سەلامەتیی خۆی، کە بووەتە ناونیشانی فیلمەکە.[٩] ئەو تاوانکارە، نەک قوربانی، و دەست بەسەر ئەو ھێز و دەزگایەدا دەگرێت کە بۆی ھەڵناگیرێت لە ژینگەیەکی وەک شاری بەددا. بەم ڕێگایە، لاربوونەوەیەکی فێمینیستانەی تێدایە.

ڕۆکابیڵی، کە کاراکتەرێکی کەم ڕۆڵی ڕەگەز چەوسێنە، کە لە پشتەوە دەردەکەوێت و لە ڕیشەی شاری بەددا دەژیت، لە ناو فیلمەکەدا دەردەکەوێت، و وەکو ڕەچاوکەرێکی بێدەنگ بەرامبەر ڕووداوەکانی دەوروبەری مامەڵەدەکات. دەرھێنەر ئەمیرپوور دەڵێت کە: «گەر شتێکی سیاسی ھەبێت [لە فیلمەکەدا]، ئەوە چادرەکە نییە، بەڵکو ڕۆکابیڵییە، چونکە ئاسایی نییە ھاوڕەگەزخواز بیت لە ئێران.»[٨]

بەرھەمھێنان دەستکاری

فیلمێکی کورتی سەرەتایی بە ھەمان ناوەوە لە دەرھێنانی ئەمیرپوور لە فێستیڤاڵەکان پەخشکرا و خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بردەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی ئێرانیی نوور.[١٠]

کەمپینێکی ئیندیگۆگۆ ڕاگەیەندرا لە تەممووزی ٢٠١٢دا بۆ دروستکردنی وەشانێکی درێژی کورتە فیلمەکە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٢دا، ئامانجی $٥٥,٠٠٠ی کەمپینەکە تێپەڕێندرا.[١١] پڕۆژەکە بە کۆی $٥٦,٩٠٣ کۆتایی ھات لەلایەن ٢٩٠ خۆبەخشەوە.[١٢]

فیلمەکە لە ماوەی بیستوچوار ڕۆژدا وێنەگیرا، لە شارۆچکەی تافت لە کێرن کەنتری لە باشووری کالیفۆرنیا.

فیلمەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس لە ٢٠١٤دا پریمیەرکرا.[١٣]

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مووڤیمەیکەر، ئەمیرپوور دەربارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ فیلمسازیدا ووتی:

”خەڵک لێم دەپرسن، ”بۆچی کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتەوە ماڵەوەت دروستکرد؟“ وەڵامەکەم ئەوەیە کە تەنھا بووم—لەبەر ئەوەیە. بەڵام ڕوونتر بڵێم، ڕاستییەکە ئەوەیە کە فیلم بۆ پەیداکردنی ھاوڕێ و دۆزینەوەی پەیوەندی نزیک دروستدەکەم؛ پەیوەندییەک لەگەڵ ئەوانی تر لەسەر بنەمای شتێک کە بۆ من مانادارە. ئەو کەسانەی ئەم فیلمانە لەگەڵ تۆدا دروستدەکەن، کاستەکەت و ستافەکەت—وەک ئەوە وایە کە لە گەشتێکی بینیندا بن لەگەڵ تۆدا. ئەوە ئەزموونێکی بێھاوتایە. و کاتێک فیلمەکە تەواودەبێت و دەردەچێت، ئەو کەسانەی حەزیان بە فیلمەکەتە—بینەر، فێستیڤاڵەکانی کە لەخۆی دەگرن، فیلمسازەکانی تر، ھونەرمەندەکان، ڕەخنەگران کە حەزیان بەو شتەیە کە کردووتە—ئەوانە ھاوڕێمن. و منیش لەگەڵ ھەموو کەسێکدا ھاوڕێیەتی ناکەم.“


ئەمیرپوور لە مێژە سکێتەرە، دیمەنی سکێتبۆردینگەکانی فیلمەکەش لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە.[١٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lodge, Guy (January 24, 2014). "Sundance Film Review: 'A Girl Walks Home Alone at Night'". Variety. Retrieved February 28, 2015.
  2. ^ "A GIRL WALKS HOME ALONE AT NIGHT (15)". British Board of Film Classification. April 7, 2015. Retrieved May 14, 2015. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ "A Girl Walks Home Alone at Night (2015) - International Box Office Results". The Numbers. Nash Information Services, LLC. Retrieved July 5, 2016.
  4. ^ Lyne, Charlie (2015-07-24). "A Girl Walks Home Alone At Night: 'the first Iranian vampire western'". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved December 10, 2016.
  5. ^ Barnes, Brooks (December 4, 2013). "A Sundance Lineup Laced With Race, Horror and Family Turmoil". The New York Times.
  6. ^ Moore, Debi (December 4, 2013). "First Wave of Sundance 2014 Films Announced; See the Horror Highlights Here". Dread Central.
  7. ^ "Credits at end of film, and cast list on IMDb".
  8. ^ ئ ا Watercutter, Angela (2014-02-05). "Meet the Woman Who Directed the World's Only Iranian Vampire Western". Wired. ISSN 1059-1028. Retrieved 2020-04-30.
  9. ^ "Film of the Week: A Girl Walks Home Alone at Night". Film Comment (بە ئینگلیزی). 2014-11-19. Retrieved 2020-04-30.
  10. ^ "2012 NIFF Award Winners". Noor Iranian Film Festival (NIFF) official website. Archived from the original on March 4, 2016. Retrieved October 16, 2015. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "August 27, 2012 Indiegogo Update". Retrieved July 1, 2017.
  12. ^ "A Girl Walks Home Alone at Night Indiegogo Page". Retrieved July 1, 2017.
  13. ^ Amirpour, Ana Lily (2014-11-18). "Know Thyself: Ana Lily Amirpour on the Question "Why" and A Girl Walks Home Alone at Night". MovieMaker Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-04-30.
  14. ^ Ito, Robert (2014-11-12). "The Shadow in the Chador". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2020-05-01.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری