کوڵاندنەوە (بە ئینگلیزی: Annealing) لە کانزاناسی و زانستی ماددەدا، بەشێکە لە چارەسەری گەرمی کە چەندین گۆڕانکاری فیزیایی (و ھەندێجار گۆڕانکاری کیمیایی) بەسەر ماددەکەدا دێت و دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی نەرمیەتی و کەم کردنەوەی ڕەقیەتی. بە ھۆی ئەم پڕۆسەیەوە ماددەکە ئاسانتر ئیشی لەسەر دەکرێت. لەم پڕۆسەیەدا پلەی گەرمی گونجاو کە بەرزتر بێت لە پلەی گەرمی دروست بوونی بەلور، بە ماددەکە دەدرێت. ھەروەھا بۆ کاتێکی گونجاو دەھێڵدرێتەوە و پاشان سارد دەکرێتەوە.

لە پڕۆسەی کوڵاندنەوەدا، گەردیلەکان باردەکەن لە دەنکۆڵەیەکەوە بۆ دەنکۆڵەیەکیتر. بەمھۆیەشەوە، قەبارەی ھەندێ لە دەنکۆڵەکان گەورەتر دەبێ و ھەندێکیشیان بەروبچووک بوونەوە و نەمان دەڕۆن. بۆ زۆرێک لە ماددەکان (وەک پۆڵا: ئاسن+کاربۆن) قەبارەی دەنکۆڵەکان بەندە لەسەر چۆنیەتی گەرم کردن و چۆنیەتی سارد کردنەوەی ماددەکە. ئیش کردن لەسەر ماددەکە لە شێوەی گەرم یا سارد کاریگەری لەسەر پەیکەری ماددەکە دادەنێت. بە زانینی ھێڵکاری دۆخی دوو ماددە (لەم جۆرە ھێڵکاریەدا تەوەرەیەک پلەی گەرمی و تەوەرەکەی تر پێکھاتەی دوو ماددەکە دەردەخەن)، چارەسەری گەرمی بەکار دێت بۆ گۆڕینی ماددەیەکی شکێنەور و ڕەق بۆ ماددەیەکی نارمتر.

لە ھەندێ ماددەی وەک مس، پۆڵا، زیو، و مسی سپی، ئەم پڕۆسەیە بەجێدەھێنرێ بە گەرم کردنی ماددەکە تا دەدرەوشێتەوە وە لە پلەی گەرمی دیاری کراو دەھێژرێتەوە و پاشان بە ئارامی سارد دەکرێتەوە بۆ پلەی گەرمی ژوور. لە پڕۆسەی کوڵاندنەوە بۆ ھەر یەک لە مس، زیو،[١] و مسی سپی دەشێ بە ئارامی لە ھەوادا سارد بکرێنەوە یاخود دەشکری لە ڕێی کوینچ کردنەوە کتوپڕ سارد بکرێتەوە. بەڵام بۆ ئەو کانزایانەی کە تایبەتمەندی موگناتیسیان ھەیە (ferrous metal) تەنھا دەشێ بە ئارامی سارد بکرێنەوە. دوای بەجێ ھێنانی پڕۆسەی کوڵاندنەوە ماددە کانزاییەکە نەرم دەبێت و دەشێ زۆر بە ئاسانتر شێوەی پێ بدرێ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2010-07-24. Retrieved 2010-04-19.