کوڕی خودا (بەئینگلیزی: Son of God)، گرێیەکە، کە بەپێی تایەفە مەسیحییە سیانەیەتیگەرەکان بریتییە لە پەیوەندییەک لەنێوان یەسووع و خودا دا، کە زۆرتر ناسراوە بە "خودای کوڕ". بۆ کەمینەیەک لە مەسیحییە ناسیانەیەتیگەرەکان، زاراوەی کوڕی خودا کە بەسەر یەسووعدا جێبەجێ دەبێت لە پەیمانی نوێدا، جێی رەزامەندییە، لەکاتێکدا نابایبڵییە بەڵام قبووڵ نییە وەک خودای کوڕ.

خودای باوک و خودای ڕۆحی پیرۆز لەگەڵ یەسووعی منداڵدا، تابلۆی موریلۆ

بەدرێژایی مێژوو، ئیمپڕاتۆرەکان سەرناوی جیاوازییان هێناوەتە ئاراوە هەروەکوو "کوڕێکی خودا"، "کوڕێکی خودایەک" یان "کوڕی بەهەشت".[١] ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ئۆگەستەس لە پەیوەندییەوە بۆ باوکە-هەڵگرەوەکەی کە خولیۆس سیزارە، بە کوڕی خواوەند ناو دەبرێت لەڕێگەی زاراوەی دیڤی فیلیوس کە دواتریش لەلایەن دۆمیتیانەوە بەکارهات وەک مانایەکی جیاواز لە کوڕی خوداکەی پەیمانی نوێ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Introduction to the Science of Religion by Friedrich Muller 2004