کوردەکانی خۆراسان بەشێک لە خەڵکی کوردن کە لە باکووری خوراساندا لە وڵاتی ئێران نیشتەجێن. بە شێوەزاری کورمانجی قسە دەکەن و لە ئێستەدا جەماوەریان دەگاتە یەک ملوێن و پێنسەد ھەزار کەس. ئەم کوردانە لە سەردەمی شا عەباسی سەفەویدا لە لای ورمێوە بۆ خوراسان کۆچ دراون.[١][٢]

کچێکی کوردی خۆراسان

کوردانی خوراسان و ھەرێمەکانی دەوروبەر:

خەڵکی کورد لە مێژوودا راستی ھەموو جۆرە ھێرشێک ھاتووە و لە ھەر جێگایەک کە ژیاوە دەست بە پاراستنی خۆی کردووە. کۆچبەرکردنی گەلی کورد لە زێیدی خۆیان یەک لەو بابەتە گرینگانە بووە کە دژمنانی گەل و خاکی کورد بەکاریان ھێناوە تا بتوانن شۆڕشی کورد تێک بدەن و بتوانن لە داگیرکەری بەردەوام ببنەوە و دووبەرەکردنی کورد بە دەستی داگیرکەران بووەتە ئامانجی داگیرکەران.

ژمارەیێکی بەرچاو لە کورد کە لە باکووری رۆژھەلاتی ئێران دەژین کە بەناوی کوردانی خوراسان دەناسرێت، بە گوێرەی ئاماری حکۆمەتی ئێران ژمارەیان  زیاتر لە ٢میلیۆن مەزەندە دەکرێت. شارەکانی شیرڤان، بوژنۆرد، قۆچان، ئێسفەرایێن، مانە، سملقان، فارووج، ئاشخانە، شۆقان، چناران، دەرەگەز و بەشێک گەورە لە شاری مەشھەد و سەبزەوار و نیشابوور کوردن. کوردانی تورکمانستان کە ژمارەیان دەگاتە ٥٠٠ ھەزار کەس لە شارەکانی فیرۆزە، عەشقاباد پایەتەختی تورکمانستان دەژین. لە سنووری ناوبەری پاکستان و ئەفغانستان و ئێرانیش نێزیک یەک میلیۆن کورد دەژین. بەشێک لە ئەشیرەتەکانی قارەمانی، زەنگەنە، کاوانی، سێویدی، پازۆکی، زەفەری، ئاماری، چەمیشگەزەک، تۆپی، حەیدەری، شادی، شامی، جەلالی، کەلھۆری و... لە بەشەی رۆژھەلاتی ناوەراست دەژین. رێژەیی کورد لە سەدا ٧٠یی شارەکان دەبێت. کورد لە خۆراسان لە رووبەری ٧٥٠٠٠ کم چارگۆشەدا دەژین.

کۆچبەری دەستکاری

ھۆکارەکانی دوورخستنەوەی کورد یان کۆچبەربوونیان بۆ خوراسان و ناوچەکانی دەوروبەری:

  1. کورد یەک لە کۆنترین گەلانی رۆژھەلاتی ناویندایە و لە ھەموو بەشەکانی بەڵاو بووەتەوە.
  2. لە سەردەمی حکومەتی مادەکان بەشەک لە کورد لەم ھەرێمە دەژیان.
  3. لە ساڵی ١٥٩٨ تا ساڵی ١٦٠١، دوایی شەڕی چالدوران بە مەبەستی بەرگری کردن لە سنوورەکانی رۆژھەلاتی ئێران لە لە سەردەستی شاە ئەباسی سەفەوی کۆچی خوراسان دەکەن، لەم ساڵانە دە ٦٠٠٠٠ ماڵباتی کورد بەرەوە خورسان کۆچبەر دەبن.
  4. لە سەردەمی نادرشاھی ئەفشار(١٧٤٧-١٧٣٥ز) کە بە پێی بەڵگە مێژووەکان پاشایەکی کورد بووە بە مەبەستی بەسەربازگرتنیان رەوانەیی خوراسان بوون،
  5. دوو ئامانجی سەرەکی بەربەڵاو بوونی گەلی کورد و ئاوارەبوونیان، تێکشکاندنی شۆرەشی کورد و پاراستنی سنۆرەکانی ئێران بووە.
  6. دوایی پاراستنی سنوورەکان، ھێمن کردن و دەرکردنی ھێزە تورکمەن، قەزاق، ئۆزبەک و تەتارەکان، پاشایی حکومەتی سەفەویان داواکاریەکانی کورد وەکۆ ھەرێمێک سەربەخۆ پشتگۆ دەخات. کورد لەوێندەر دەبێتە سەربازی ئەم حکۆمەتەنا، جارجاران دەست بە شۆڕش دەکەن و شۆڕشەکانیان تێکدیشکەندرێت. لە ساڵی ١٨٨١ بە پێی پەیماننامەیی ئاخال کە شاری فیرۆزە شاری کوردی دەفرۆشێت بە سۆڤیەت، سەردار ئێوەزخان لە سالی ١٨٩٠ دەست بە شەڕی پارتیزانی دەکات. دوایی فرۆشتنی ٣٠٠ کچی کورد (ھەر کامیان بە نیو تەن گەنم وەکە زەریبە لە ساڵی ١٩٠٥) بە تورکمەنان لە لایی حکومەتی ناوەندی دەبێتە ھۆیی نەرازایەتی خەلکی کورد جەجۆخان شۆڕێشەکی گەورە دەکات و شارەکانی شیروان و بەشێک لە قۆچان کۆنترۆل دەکات.
  7. لە ساڵانی ١٩١٧، خدوو سەردار و ١٩٢١ تا ١٩٢٧ شۆرەشی فەرەجۆلاخان بە ھۆیی نەبوونی بەرەیی ئێکگرتوویی کورد شۆڕشی کورد لە خوراسان ناو دەچێت. زۆربەیی کوردانی خوراسان شیعەن وبە شێوەزاری کورمانجی ژووروو قسە دەکەن. نەبوونی ناوەندەکانی کوردی سەربەخۆ و ئاستی رەوشەنبیری و لاوازی نەتەوی لە ناو کوردەکانی خوراساندا بووەتەوە ھۆکاری بەکارھێنانی کورد بو ئامانجی  دژمنانی گەلی کورد. لە ساڵەکانی رابڕدوودا چەند گۆڤار و رۆژنامە بە زمانی کوردی لەو ناوچەیە بەڵاو دەبوون کەچی دوایی ماوەیێک رایانگیران. تەنیا دەزگایی راگەیاندنی کوردی لە خوراسان رادیۆ کورمانجی یە کە نیو کاتژمێر لە رۆژدا بڵاو دەبێتەوە. پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و مەدیایی کوردی بۆکوردانی خوراسان جێگای سەڕنج بووە و تووانیەتی لە خوراسان جێگایی خۆی بکاتەوە، بەڵام نەبوونی پێوەندی لە استی پێویست لەگەڵ بەشەکانی کوردستان و دووربوونی رێکا کەلتووری ئەم ھەرێمی کوردیە لە خوراسان و زمانی کوردی لە مەترسیدایە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The tribes of Khorasan Kurds". Archived from the original on 25ی Decemberی 2018. Retrieved 12ی Novemberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "The Kurds in Khorasan, North-east of Iran" (PDF). Retrieved 18ی Julyی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.