کوان یا دومەڵ بریتییە لە کۆبوونەوەی کێم لە ھەر شوێنێکی داخراوی لەشدا کە دەبێتە ھۆی ماسین و ھەوکردنی ئەو شوێنە.

کوان
وێنەی سۆنۆ لە کوانی ناو مەمک
کوانی پێنج ڕۆژە
پێنج ڕۆژ دوای درگابوونی کوان.
Abscess following curettage.

سەرەتا ھۆکاری نەخۆشی (وردەئۆرگانیزم) بە دەردانی ژار و زیان گەیاندن بە خانەکانی لەش، بواری ھەڵماسین و ھەو کردنی شانەکان خۆش دەکا، قۆناخەکانی دوایی بریتییە لە: بەردرانی ئانتی بادی لە لایەن خانەکانی بەرگری ئەو شوێنە، بەربوونی سایتۆکین، کارا بوونی سیستەمی کامپێڵمێنت، کۆبوونەوەی خانەکانی بەرگری و ... .

دەوری کوان بە کۆمەڵێک خانەی ئاسایی و ساخ داپۆشراوە کە خۆیان لە گەزندی زیانۆکەکان پاراستووە. ئەم کەپسوولە ئەگەرچی بەر بە تەشەنای کوان بۆ شوێنێکی تر دەگرێ، بەڵام ناھێڵێ خانەکانی بەرگریش ھۆکاری نەخۆشییەکە لە ناوبەرن.

چارەسەری کوان پێویستی بە درگادان، کورتاژ و بڕێجار دەرمانی ئانتی بیوتیکە.

ناوەکانی تر دەستکاری

لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینەدا ئەم وشانە وەک بەرامبەرێک بۆ وشەی کوان ھاتووە: کۆڤان، کونێر، گۆنر، مادە، قونێر، دمەڵ

جۆرەکانی کوان لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینەدا:

  • چافک: جۆرێک کوانی بە بلۆق
  • ھاڵە: جۆرێک کوانی سپیواشە
  • ئارێنج: جۆرێک کوانی بن ھەنگڵ (بنباڵ)

ھەروەھا بڕوانە دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری

ویکیپیدیای فارسی