کلۆربوونی ددان بریتیە لە دروستبوونی بۆشایی لەنێو ددانەکان بەھۆی کۆبوونەوەی خۆراک و بوونی بەکتریا بە ھەبوونی کاتێکی دیاریکراو. ئەم بۆشایانە بریتین ڕزانی مادەی کانزای ددانەکان. ڕێژەی کلۆربوونی ددانەکان زیاتر دەبێت بە بوونی ماددە ترشەکان و خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان کلۆربوونی ددان یەکێکە لە کێشە تەندروستییە ھەرە باوەکان لە جیھان. ئەم بارە زۆرتر دەبیندرێرت لەنێو منداڵان.

ئەگەر کلۆربوونی ددان زوو چارەسەر نەکرێت بە لابردنی بەشە کلۆربووەکەی ددان و پڕکردنەوەی، ئەوا ڕزیبوونەکە گەورە و زیاتر دەبێت، دەبێتە ھۆی ئازارێکی زۆر سەخت، ھەوکردن، ھەروەھا لەدەستدانی تەواوی ددانەکە و چەندین ئاڵۆزی تر.

نیشانەکانی دەستکاری

نیشانەکان دەوەستێتە سەر شوێن و ڕاکشانی "گەورەیی و بچووکی" کلۆربوونەکە. لەسەرەتای کلۆربوونی ددان لەوانەیە ھیچ ئازارێک نەبێت. بەڵام لەگەڵ گەورەبوون و ڕاکشانی کلۆربوونەکە، ئەم نیشانانەی خوارەوە دروست دەکات؛

ئازاری ددان دەستکاری

ھەستیاربوونی ددان دەستکاری

ئازارێک زۆر تیژ و سەخت لەگەڵ خواردن و خواردنەوە‌ی شتێکی شیرین، سارد یاخود گەرم

بەدیارکەوتنی کونی بچووک لەسەر ددانەکان

ھەندێک جار خڕبوونەوەی کێم و دەردراو لە دەوری ددانەکە.

ھۆکاری دروستبوونی دەستکاری

کلۆربوون دروست دەبێت لە ئەنجامی ڕزیبوونەوە، کە ئەمیش پڕۆسەیەکە سەرھەڵ دەدات بە درێژایی کات. ناو دەمی مرۆڤ وەک ھەموو جێگایەکی تر لەش، بەشێوەیەکی سروشتی زۆرێک لە بەکتریایی تێدایە. ھەندێک لەم بەکتریایانە دەژین لەسەر ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە شەکریان "کاربۆھیدرات" تێدایە. کاتێک ئەم شەکرانە بەباشی لاناچن "لانابردرێن" لە ددانەکان، لەم کات بەکتریایەکان ھەڵدەستن بە گۆڕینیان بۆ ماددەی "ترشی". ئەم بەکتریا و ماددە ترشیەکان و وردە خۆراک و لیکاو دەنووسێن بە ددانەکانەوە. ماددە ترشەکان ھەڵدەستن بە ھێرشکردنە سەر کانزاکانی رووی بەشی ڕەقی دەرەوەی ددان "مینا" و دەبێتە ھۆی خورانی بەشەکە" ئەم خورانە دەبێتە ھۆی دروستکردنی کونی زۆر بچوک لە رووی "مینا"ەوە، بەھۆی ئەم کونانەوە بەکتریا و ماددە ترشەکان دەتوانن بگەن بە چینێکی تری ددانەکە کە چینێکی نەرم و بەرگری کەمە بۆ ماددەی ترشی بەبەراورد لەگەڵ بەشی "مینا". ئەم تێکدان و رزیبوونە بەردەوام دەبێت تاکو ماددە ترشیەکان و بەکترییایەکان دەگەن بە بەشی ناوەوەی ددانەکە. لە بەشی ناوەوەی ددانەکە دەمار و لوولەی خوێن ھەیە. بەشی ناوەوەی ددان ھەڵدەئاوسێت و ئازاردەدرێت بەھۆی بەکتریاوە. دوای ئەوەی کلۆربوونەکە بەرەوەپێش دەچێت، دەبێتە ھۆی ئازراێکی ددانی زۆر سەخت.

ھۆکارە مەترسیدارەکان دەستکاری

ھەندێک جۆری خۆراک؛ ئەو خۆراک و خواردنەوانەی بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێننەوە لە نێو ددانەکان، بۆ نموونە شیر، ھەنگوین، کێک، مێوژ و ھاوشێوەی مێوژ و پەتاتە.

زۆر خواردن و خرواردنەوەی شەکری "چەنجارەی خواردنەوە".

نەشووشتنی ددان دوای خواردن و خواردنەوە بە فلچە.

خواردنەوەی ئاوی ناو بووتڵ "پاڵێنداو".ھەندێک جۆری ئاوی پاڵێندراو "بووتڵ" ماددەی فلۆریدی تێناکرێت، کە ماددەیەکە لە ئاوی گشتی دەکرێت و یارمەتی کەم کردنەوەی رزیبوونی ددان دەدات.

بەساڵاچوون.

وشکی دەم

سووتانەوەی دڵ

ئالۆزییەکانی دەستکاری

ھەوکردن و خڕبوونەوەی کێم لەدەوری ددانەکە.

ھەڵوەرینی ددان

شکانی ددان

کێشەی خواردنجووین

خۆپاراستن دەستکاری

دوای خواردن و خواردنەوە ددانەکانت بە فلچە بشۆ. بە لایەنی کەم دوو جار لە ڕۆژێک، بەڵام بە شێوەیەکی نموونەیی دەبێت دوای ھەموو ژەمە خواردنێک بشۆردرێت. ئەگەر ھەر ناتوانیت بە فلچە بیشۆیت، ئەوا بەلایەنی کەم بە ئاو بیشۆ "غەرغەرە بکە".

تەنھا ئاوی پاڵێنداو "بووتڵ" مەخۆرەوە، رۆژانە ھەندێک ئاو گشتییش بخۆرەوە.

دووربە لە زۆر خواردن و خواردنەوەی شەکری "بۆ نموونە لە ڕۆژێک چەندین بووتڵ شەربە یاخود خوارندوەی گازی بخۆیتەوە - چەنجارە" .

ئەو خۆراکانە بخۆ کە بۆ تەندروستی ددانەکانت باشە، وەک پەنیر، میوە و سەوزەی تازە. ھەروەھا خۆت بە دووربگرە لەو خۆراکانەی لە نێو ددانەکانت دەمینێنەوە، وەک جپس "پەتاتە" شیرنەمەنی..

ناوەناوە سەردانی پزیشک بکە و پەیڕەوی ئەو خشتەی سەردانە بکە کە بۆت دادەنێت.

کەی سەردانی پزیشک بکرێت؟ دەستکاری

ھەرکاتێک ھەستت بە ئازاری ددان کرد یاخود ھەستیاری ددانت، پێیوستە سەردانی پزیشکی ددان بکەیت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ماڵپەڕی پزیشک