کلاودیوس (/ KLAW-dee-əs; تیبێریوس کلاودیوس قەیسەر ئۆگوستس جێرمانیکوس، لەدایکبووی ١ی ئابی ١٠ی پێش زایین تا ١٣ی تشرینی یەکەمی ٥٤ی زایینی) چوارەم ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمان بوو، سەردەمی فەرمانڕەوایەتییەکەی لە ٤١ی زاینیی تا ٥٤ دەبێت، ئەندامی زنجیرە فەرمانڕەوایی جلویۆ-کلاودیوس بوو، لە دروسوس و ئەنتۆنیا مینۆر لە لودگنوم لە گال لەدایکبووە، یەکەم ئیمپراتۆری ڕۆمانی بوو کە لە دەرەوەی ئیتاڵیا لەدایک بێت. کلاودیوس بەھۆی تەندرووستی بیستنی و نەخۆش کەوتنی لە تەمەنێکی گەنج لەلایەن خێزانەکەی دووخرایەوە و لە ئۆفیس لابرا تا بە کۆنسول بوونی (کە لەگەڵ کالیگولا لە ٣٧ ھاوبەشی پێکرا)

نەخۆشییەکەی کلاودیوس لەوانەیە رزگارکەری ژیانی بوو بێت لەو ڕووداوانەی بەسەر خانەدانەکانی تر ھات لەکاتی پاکردنەوەکەی سەردەمی فەرمانڕەوایەتی تایبیریەس و کالیگولا بە ھەڕەشە نەیان بینی لەسەر خۆیان. ڕزگاربوونەکەی وایکرد وەک ئیمپراتۆر دەستنیشان بکرێت لەلایەن دوای ئەوەی کالیگولا لەناو دەبردرێت، بەمەش ئەو دەبێتە دوایین کەس لە خێزانەکەی بۆ پۆستی ئیمپراتۆر، ئەگەرچیش شارەزایی کەم بوو، بەڵام کلاودیوس ئەوەی سەلماند کە بەرپرسێکی لێھاتوو و کاریگەرە بۆ کارەکەی. بیروکراسی ئیمپراتۆریەتەکەی فراوانتر کرد و یارمەتی گەڕاندنەوەی بارودۆخی دارایی وڵاتی کرد دوای ئەوەی گەیشتبووە سنوور لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتی کالیگولا ھەروەھا بنیادنەر بوو کە زۆربەی ڕێگاکان، شێوەکاری ئاوەڕۆکان، و کەناڵەکانی بەناو ئیمپراتۆرییەتەکە لە سەردەمی فەرمانڕەوایەتییەکەی.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری