کزیە (بە ئینگلیزی: Hip bone) ئێسکێکی چوارگۆشی ناڕێکە کە لە ناوەڕاستەوە نەختێک گێڕاوە.

ئێسکەکانی لەگەنە: ١. سێبەندە ٢. کەلەکە ٣. کڵۆک ٤. شەرم ئێسک ٥. لکانگەی شەرم ٦. کاسە کڵۆک ٧. کونی ئۆبتوراتۆر ٨. کلێجە
جومگەی کزیەی چەپ
پلانی بەئێسک بوونی کزیە

دوو دانە لەم ئێسکە لە لەشی مرۆڤدا ھەیە؛ یەکێک لە لای چەپ و ئەوی تر لەلای ڕاست کە پێکەوە جەم دەبن و پشتێنەی لەگەنە پێک دەھێنن.

کزیە لە پێکەوەلکانی سێ ئێسکی دەورانی تۆلی پێک دێت، واتە:

  1. ئێسکی باڵی کزیە یا کەلەکە
  2. ئێسکی کڵۆک
  3. ئێسکی شەرم ئێسک

ئەم سێ بەشە لە کاسە کڵۆک دا یەک دەگرن، ئەم یەک گرتنە لە مناڵاندا کرۆژنەییە و لە گەورەکاندا دەبێتە ئێسک.

کۆبوونەوەی دوو کزیە، سێبەندە و کلێجە بۆشایێک پێک دێنێ کە لەگەنەی پێ دەڵێن. ئێسکی ڕان بە ڕووکاری دەر و ژێری لەگەنەوە بەند دەبێت.

وێنەخانە دەستکاری

وتاری پێوەندیدار دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری

ویکیپیدیای فارسی