کریپتۆکۆکۆس (بە ئینگلیزی: Cryptococcus) سەر بە خێزانی کەرووی کۆلەکەیییەکانە و چەندین جۆری جیاوازیی ھەیە. بەڵام بەناوبانگترینیان (Cryptococcus neoformans)ە کە زۆر مەترسیدارە و دەبێتە ھۆی نەخۆشی توند؛ بەھۆی ئەو پێکھاتە شێوە کەپسولییە جەلاتینییەی کە ھەیەتی لە پێکھاتەی دیواری خانەکەیدا. ٣٧ جۆری دیکەش لە کریپتۆکۆکۆس نەخۆشخەر و نیشانەی مەترسیدار دروست دەکەن لە مرۆڤدا.

گواستنەوە بۆ مرۆڤ دەستکاری

کەرووی کریپتۆکۆکۆس نیۆفۆرمانس لە ڕیگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە کەسی توشبوو یاخود خواردنی میوە و شتی پیس بوو دەگوازرێتەوە یانیش پاشەڕۆی باڵندەکان. ئەوەی شایەنی باسە کە ئەم کەرووە بەھۆی سپۆرەوە زۆربەی جار لە ھەوادا دەگوزارێتەوە و دەچێتە کۆئەندامی ھەناسە و دەبێتە ھۆی ھەوکردنی سییەکان بەڵام زۆر بە دەگمەن.

نیشانەکان دەستکاری

کەرووی کریپتۆکۆکۆس نیۆفۆرمانس دەبێتە ھۆی (ھەوکردنی پەردەی مێشک و ھەوکردنی توند - تا - سەرئێشە - ھەستیاری بە ڕووناکی - نالەباری لە جوولە و بیرکردنەوە - ئازاری ماسولکە بە تایبەت مل …)

چارەسەر دەستکاری

لە درەمانخانەکان جۆرەھا دژە کەروو ھەیە کە کاریگەری باشیان ھەیە و پێویستە لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆر بدرێن بە نەخۆش بەڵام گرنگترینیان بۆ دژی ئەم کەرووە بریتین لە (amphotericin B بە تێکەلی لەگەڵ flucytosine) و پێویستە نەخۆش بۆ ماوەیەکی درێژ دەرمانی دژە کەرووی fluconazole بەکاربھێنێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی پاک بێتەوە لەم کەرووە. ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان نزمە و لاوازە بە تایبەت توشبوانی ئایدز و شێرپەنجە زۆر ھەستیارن بۆ ئەم کەرووە و دەبێت زۆر بە باشی ئاگایان لەخۆیان بیت.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری