کریس پرات

ئەکتەرێکی ئەمریکیە


کریستۆفەر مایکڵ "کریس" پڕات ئەکتەرێکی ئەمەریکیە. کریس بەهۆی زنجیرە تەلەڤزیۆنەکای وەک (Everwood) و (Parks & Recreation).سەرەتای ڕۆڵگێرانی لە فیلمی Wanted (٢٠٠٨) ، (Moneyball - ٢٠٠٨) . (The 5 year Engagement) (٢٠١٢) ، (Zero Dark Thirty - ٢٠١٢)،دواتریش ڕۆڵی سەرەکی دەنگی بینی لە ئەنیمەیشنی (Lego Movie) لەساڵی ٢٠١٤ ، و لەهەمان ساڵیشدا ڕۆلی (پیتەر کویڵ)ی بینی لە فیلمێکی کۆمپانیای ماڕڤڵ بەناوی (Guardians of The Galaxy) کە بووە مایەی سەرنجی ڕەخنەگران.لەساڵی ٢٠١٥شدا بەشداری فیلمی جیهانی جۆراسیک -Jurassic Worldی کرد و سەرکەوتووانە ڕۆڵی ئۆون گرەیدی گێرا ، جگە لەمەش داهاتی فیلمەکە گەیشتە ١ بلیۆن دۆلاری ئەمەریکی.

Chris Pratt کریس پڕات

لەدایکبوون٢١ی تەمموزی ١٩٧٩
پەروەردەدواناوەندی لەیک ستیڤنس
پیشەئەکتەر
چالاکبوون2000--ئێستا
ھاوسەرئانا فاریس (٢٠٠٨-ئێستا)
مناڵ(ەکان)١
خەڵاتەکانخاوەنی ٢ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٩٣)، (١٩٩٤)

ژیانی تایبەتی دەستکاری

پرات لەساڵی ٢٠٠٧ لەنێوەندی دەرهێنانی فیلمی (Take me Home Tonight)دا بە ئەکتەر (ئانا فاریس) شاد بوو ، و دواتر لەکۆتاکانی ٢٠٠٨ هاوسەرگیریان ئەنجام دا.لەئێستادا لە گردەکانی هۆلیوود لە لۆس ئەنجلس،کالیفۆڕنیادا دەژین، کوڕێکیشیان هەیە بەناوی (جاک) کە لە ئوگەستی ٢٠١٢ لەدایکبووە.

پرات لەسەر ئاینی مەسیحیەتە  ، کە ئەوەشی درکاند بەوە گەڕآیەوە سەر باوەڕبوون بە خوا ، داوی ئەوەی خۆی و هاوسەرەکەی نزایەکی زۆریان کردبوو تاکو منداڵەکەیان بەسەلامەتی لەدایک ببێت و دواتر ئەمەش روویدا.