کانی یان کانیاو لە زمانی پاڵەیی چەشمەگی پێ وتراوە شوێنێکە کە ئاو لە ژێریەوە هەڵقوڵێت و  لەبەری بڕوات.

کانییەکی کوێستانی
تەنیا لە ڕۆژێکدا بەشێوەی ئاسایی ٣٠٣ ملیۆن گاڵۆنی ئەمریکی (١،١٥٠،٠٠٠ مەتری سێ جا ) ئاو لە بیگ ئیسپرینگی مێزۆری بە خێرایی ٤٦٩ فووت سێ جا لە چرکەدا (١٣.٣ مەتری سێ جا لە چرکە) هەڵ ئەقوڵێتە دەرەوە.

کانی شوێنی بەیەک گەیشتنی سفرەگەلی ژێرزەوینی ئاو و سەر عەرزە. بە پێی مانەوەی سەرچاوەی ئاوەکە، کانییەک دەتوانێ کاتی، هەمیشەیی، یان خۆ جۆش ( ئارتێزیان) بێ. لە شوێنی دەرکەوتنی کانی، جاری وا هەیە حەوزچە یان جۆگەگەلێک دروست ئەبێ. لە ئەژماری جۆرەکەنی کانی دەتوانرێ لە کانیگەلی ئاوگەرم یان گەرماو و کانیاو (ئاوی کانزایی) ناو ببرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای فارسی