کانتۆن (دابەشکاریی وڵات)

کانتۆن جۆرێکی یەکەی بەڕێوەبردن یان سیاسی وڵاتە.[١] ناسراوترین نمونەی کانتۆن لە جیهاندا سیستمی سیاسی سویسرایە کە پێکهێنەری کۆنفیدراڵیەتی سویسرایە. ئەوترێ کەوا کانتۆنەکانی سویسرا نیمچە سەربەخۆیەکن.[٢] لە ڕۆژاوای کوردستانیش سیستمی کانتۆن بەکار دەهێنرێت.

بەکارھێنانی زاراوەکە لە ڕووی مێژووییەوە دەستکاری

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا ئەم زاراوەیە لە سویسرا بەکارھاتووە کە لە ساڵی ١٣٥١ بۆ یەکەم جار کانتۆنێک دورست بووە بە ناوی کانتۆنی زوریخ بۆیە ناسراوترین و بەناوبەنگترین وڵات لە جیھاندا بە کانتۆنەکان سویسرایە، کە پێکھاتەێکی سەرەکییە لە یەکێتی فیدڕالی سویسرا. لە ئێستادا سویسرا پێکھاتووە لە ٢٦ کانتۆن و نوێترین کانتۆنیشیان کانتۆنی ژورا کە لەساڵی ١٩٧٩ دروست بووە.

سیستەمی سیاسی و کارگێری کانتۆن دەستکاری

کانتۆن جۆرێکە لە دابەشکاری کارگێری لە دەوڵەتدا، بەشێوەێکی گشتی کانتۆنەکان لەڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانشتوانەوە بچووک تر لە شێوازەکانی تری کارگێری وەک ھەرێم و پارێزگا یەک کارگێریەکانی تر. کانتۆنەکان سەربەستن لە وەی چ جۆرە سیستەمێکی بەرێوە بردن پەیڕەو دەکەن. ھەر کانتۆنێک خاوەن دەستوورێکی سەربەخۆیە (بەڵام دەبێت بەندەکانی دەستوورەکەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی گونجاوبێت، نابێت بنەماکانی دژی دەستووری حکومەتی فیدرالی بێت). جگە لەمەش دەسەڵاتەکانی (جێ بەجێ کردن) و (یاسادانان) و (دادەوەری) سەربەخۆیی ھەیە، ھەروەھا کانتۆنەکان پەرلەمانی تایبەت بە خۆیان ھەیە. ژمارەی ئەندام پەرلەمانەکانیشی بە پێ ی کانتۆن دەبێت کە لە نێوان ٥٨ تا ١٨٠ ئەندام پێکدێت، مەرجیش نییە لە ھەموو ووڵاتێک وا بێت.

ئەو وڵاتانەی سیستەمی کانتۆن پەیڕەو دەکەن لە ڕابردوو و ئێستا دەستکاری

لەدوای سویسرا کۆستاریکا بەناوبانگە لە پەیڕەو کردنی سیستەمی کانتۆن، چونکە لەم وڵاتە ٨١ کانتۆن ھەیە.ئێکوادۆریش لە ئێستادا ٢٢١ کانتۆنی ھەیە. لوکسەمبورگ لە ١٢ کانتۆن پێکھاتووە، ھەریەک لە فەڕەنسا و بەلجیکا و بۆلیڤیا پەیڕەوی ئەم سیستەمە دەکەن. پێشتریش یەکێتیی سۆڤیەت لەماوەی سالآنی ١٩٢٠-١٩٤٤ لە چەند ناوچەی ژێری دەستی پەیڕەوی کردووە، ھەروەھا پێشتریش کە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا کرابوون بە یەک وڵات سیستەمی کانتۆنیان جێبەجێ دەکرد بۆ نزیکە ١٠ کانتۆن دابەش کرابوون.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ پێناسەی وشەی کانتۆن لە فەرهەنگی ئۆکسفۆرد ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ دەربارەی کانتۆنەکانی سویسرا، بە گشتی کانتۆن ئەکرێ بچووک یان گەورە بن. ماڵپەڕی سویس وێڵد ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. دوا سەردان 22.1.2015