کانبێرا پایتەختی وڵاتی ئوسترالیا یە. گەلهەی ئەم شارە زیاترە لە ٣٢٥ هەزار کەس و گەورەترین شاری دوور لە دەریای ئوسترالیایە. لە ٣٠٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای سیدنی و ٦٥٠ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی مێلبۆرن هەڵکەوتووە. کانبێرا لە ساڵی ١٩٠٨ دا لە ڕێککەوتنێک لە نێوان سیدنی و مێلبۆرن دا بوو بە پایتەختی ئوسترالیا. ئەم شارە وەکوو شارێک کە بە تەواوی لەسەر پلانی دارێژراو بنیاد نراوە لەگەڵ شارەکانی تری ئوسترالیا جیاوازی هەیە. کانبێرا وەکوو پایتەختی ئەم وڵاتە، دادگای باڵا و زۆربەی فەرمانگە حکوومیەکانی لەخۆدا جێ کردۆتەوە. هەروەها ئەم شارە جێگای سەرنجی گەشتیارانی ناوەوە و دەرەوەی ئەم وڵاتەیە.

کانبێرا
کانبێرا بە خانووی پەرڵەمانی کۆن و نوێ لە ماونت ئەلیسەوە
کانبێرا is located in ئوسترالیا
کانبێرا
کانبێرا
پۆتانەکان35°18′27″S 149°07′27.9″E / 35.30750°S 149.124417°E / -35.30750; 149.124417پۆتانەکان: 35°18′27″S 149°07′27.9″E / 35.30750°S 149.124417°E / -35.30750; 149.124417
دانیشتووان٣٨١٬٤٨٨ (2013) (8th)
 • چڕی٤٢٨٫٦/km2 (١٬١١٠/sq mi)
دامەزران12 مارچ 1913
بەرزایی٥٧٧ m (١٬٨٩٣ پێ)
ناوچە٨١٤٫٢ km2 (٣١٤٫٤ sq mi)
ناوچەی کاتییووتی سی 10:00+ (UTC+10)
 • هاوین(کاتی هاوینە)یووتی سی 11:00+ (UTC+11)
شوێن
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیا
ناوچە فیدراڵەکان
تێکڕای بەرزی پلە تێکڕای نزمی پلە باراب بارینی ساڵانە
19.7 °C
67 °F
6.5 °C
44 °F
٦١٤٫٤ mm
٢٤٫٢ in

ئەم شارە تەنیا شاری ئەم وڵاتەیە لە نێو هەموو شارەکانی تر دا کە بە تەواوە پێشتر پلانی درووست کردنی داڕێژراوە. دوای پێشبڕکێی داڕشتنی نێودەوڵەتی، پلانی ئەندازایری بیناسازی شیکاگۆیی، (والتێر بۆڕڵی) هەڵبژێردراو پرۆسەی درووستکردنی لە ١٩١٣ دا دەستی پێ کرد. داڕشتنی شارەکە پڕ بوو لە باخچە و پانتایی زۆر بۆ کەسکاییو پارک دانرا بە شێوەیەک کە کانبێرا وەکوو «پایتەختی بێشەڵان» دەرکەوت. هەرچەندە پێشکەوت و پەرەسەندی ئەم شارە لەگەڵ هەردوو جەنگی جیهانی وەستا، بەڵام دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەم پرۆسەیە سەری هەڵدایەوە.

کانبێرا جێگای دانیشتنی دەستەی دەوڵەت، جانەی پەرلەمان، دادگای باڵای ئوسترالیا و ڕێکخراو و فەرمانگەی جۆراوجۆری دەوڵەتیە. هەروەها جێگای دانیشتنی چەندین ڕێکخراوی فەرهەنگیو کۆمەڵگەیی نیشتیمانییە.

سەرچاوە دەستکاری