کاملا پیرساد بیسیسار

کاملا پیرساد بیسیسار (بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar؛ لە دایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٥٢[١]) ژنە پارێزەر و سیاسەتوانی ترینیداد و تۆباگۆییە، ئەو لە ماوەی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ بۆ ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بووە شەشەمین سەرۆک وەزیرانی ترینداد و تۆباگۆ. ئەو لە ئێستادا سەرکردایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەپاڵ حیزبی کۆنگرێسی نیشتمانیی یەکگرتوو دەکات. ئەو سێ ساڵ سەرکردایەتی ئەو بەرەیەی ئۆپۆزسیۆنی کردووە.[٢][٣]

کاملا پیرساد بیسیسار
بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar
لەدایکبوون (١٩٥٢-٠٤-٢٢) ٢٢ی نیسانی ١٩٥٢ (تەمەن ٧١ ساڵ)
Siparia، ترینیداد و تۆباگۆ
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر
پۆستەکانPrime Minister of Trinidad and Tobago، Member of the House of Representatives of Trinidad and Tobago
پەروەردەUniversity of the West Indies، Hugh Wooding Law School
ئەندامی حیزبیUnited National Congress
ئایینھیندوویزم

کاملا پیرساد بیسیسار بەشی یاسای تەواوکردووە و بەکالۆریۆسی لێی ھەیە، ھەروەھا ماستەریشی لە بەڕیوەبردنی کاری تایبەت (EMBA) بەدەست ھێناوە. کاملا لەگەڵ گریگۆری بیسیسار ھاوسەرگیری کردووە، لەگەڵ ئەودا کوڕێکیان ھەیە بەناوی کریس.[٤]

لە ساڵی ٢٠١٢، کاملا خەڵاتی ڕێزلێنانی (Pravasi Bharatiya Samman) لەلایەن سەرۆکی ھیندستان پێدرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sookraj, Radhica (26 May 2010). "Kamla came from humble beginnings". Trinidad and Tobago Guardian. Retrieved 27 May 2010.
  2. ^ "Archived copy". Archived from the original on 27 September 2013. Retrieved 25 May 2010.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. PNM lose to Peoples Partnership in Trinidad elections 2010]. Ttgapers.com 24 May 2010.
  3. ^ Skard, Torild (2014) "Kamla Persad-Bissessar" in Women of power – half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press ISBN 978-1-44731-578-0, pp. 271–3
  4. ^ House of Representatives: Parliament of Trinidad and Tobago. Ttparliament.org. Retrieved on 2012-04-26.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری