کالۆری (بە ئینگلیزی: Calorie) یەکەیەکی وزەیە کە بۆ پێوانی وزەی نێو خۆراکێک بەکەڵک دێت. لە ڕووی زانستییەوە یەک کالۆری ئەو بڕە وزەی گەرمییەیە کە دەتوانێت گەرمای یەک گرام ئاو یەک پلەی سەدی زۆر بکات. یەک کالۆری بەم جۆرە بڕێکی کەمە و ڕەنگە مرۆڤ نەتوانێت ھەست بە ئەندزەکەی بکات. لەبەرەوەش لە نێو پیشەسازیی خۆراکیدا بۆ کاراسانی بە ھەر ھەزار کالۆری یەک کیلۆکالۆری یان یەک کالۆریی خۆراکی دەگوترێت.

کالۆری بەپێی یەکەکانی سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان بەدەست دێت و بەڵام لەم سیستەمە بۆ پێوانی وزە یەکەی سەرەکی، ژوولە، و لە نێوان کۆمەڵگای زانستیدا کالۆری بەکارناھێنرێت. یەک کالۆری بەرامبەرە لەگەڵ ٤٫٤١٨ ژوول.

سەرچاوەکان دەستکاری