کارلۆس ئەلبێرتۆ ڤێلا گامیدۆ (بە ئیسپانی: Carlos Alberto Vela Garrido؛ لەدایکبووی ١ی ئازاری ١٩٨٩ لە مەکسیک) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری مەکسیکییە. ڤێلا لە خێزانێکی مامناوەند لەدایک بووە، باوکی یاریزانی تۆپی پێ بوو پاشان وازی ھێنا و بوو بە ئاسنگەر، هەروەها دایکیشی ژنی ماڵەوەیە.

کارلۆس ڤێلا

لەدایکبوون١ی ئازاری ١٩٨٩
کوێنتارارۆ، مەکسیک
نیشتەجێیکالیفۆڕنیا، لۆس ئەنجلس
نەتەوەمەکسیکی
پیشەیاریزان
باڵا١٧٥ سانتیمیتر
ئایینکریستیان

سەرەتایی ژیانی دەستکاری

ڤێلا کاتێک مناڵ بوو یاریزانێکی زۆر باش و ئاست بەرز بوو، کاتێک قوتابی بوو یانەکەی ئەو لەناو خولی قوتابخانەکانی مەکسیک پلەی یەکەمی بەدەستھێنا هەروەها ڤێلا وەک باشترین یاریزانی قوتابخانەکانی مەکسیک دەستنیشان کرا، ھەر لە تۆپی پێ نا بەڵکو لە تۆپی باسکەش باشترین بوو، کاتێک تەمەنی ١٢ ساڵ بوو مامۆستاکەی پێی وت پێویستە بچیتە ناو دونیای وەرزشەوە و لە نێوان تۆپی پێ و باسکە یەکێکیان ھەڵبژێرە، ئەویش لەبەر باوکی تۆپی پێی ھەڵبژارد چونکە باوکی پێشتر یاریزانی تۆپی پێ بووە بەڵام لەبەر پێکان یەکلەدوایەکەکانی زوو وازی لە یاریکردن ھێناوە، باوکی پەیوەندی لەگەڵ ئەکادیمیاکانی مەکسیک باش بوو بۆیە ئەکادیمیای گوادالاراجا داوای لە ڤێلا کرد بچێتە ئەوێ و ڤێلاش ڕازی بوو، دوای بەڕێکردنی ٣ ساڵ لەوێ پاشان لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا یانەی ئارسنالی ئینگلیزی بڕیاڕی دا بیگوازێتەوە بۆ ئەکادیمیای خۆی بەھۆی ئەو ئاستە بەڕزەی لەگەڵ ھەڵبژاردەی مەکسیکی خوار تەمەن ١٧ساڵان پێشکەشی کرد بووە گۆڵکار و پاڵەوانی جامی جیھانی و باشترین یاریزانی جامەکەش بوو، تا ساڵی ٢٠٠٥ لە ئەکادیمیا بوو، پاشان ھەر لەو ساڵەدا وەک یاریزانی یانەکە بەژداری کرد تا ساڵی ٢٠١٢ ھەر یاریزانی ئارسنال بوو بەڵام لەو نێوانەدا پەیوەندی بە چەندین یانەوە کرد بە خواستن، وەک (سێلتاڤیگۆ، سالامانسا، ئۆساسۆنا، وێست برۆمیچ ئەلبیۆن، ڕیال سۆسیداد)، کاتێک لە "سۆسیداد" درەوشایەوە یانەکە بڕیاڕی دا بیکڕێت و بۆندەکەی بکاتە فەرمی، لە ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ لەوێ بوو، لە ٢٠١٨ چووە یانەی لۆس ئەنجلسی ئەمریکی و تا ئێستاش لەوێ بەردەوامە و باشترین ئاستی ھەیە، بووەتە خاوەن پێلاوی زێڕینی خولی ئەمریکی بە تۆمارکردنی ٣٤ گۆڵ و لە مێژوودا کەس کارێکی وای نەکردووە لەم خولەدا، ناوبراو خزمەتێکی باشی ھەڵبژاردەکەی خۆی کردووە وەک باسم کرد لە خوار تەمەن ١٧ ساڵاندا بووەتە براوەی مۆندیال و گۆڵکاری کۆنکاکافی ٢٠٠٩ و ٢٠١٥ بووە.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

برا بچووکەکەی ڤێلا ناوی ئەلێخاندرۆیە، یاریزانی یانەیەکی مەکسیکی پلە دووەکانە بەناوی "ڤێنادۆس" ڤێلا لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بوو بە باوک، مناڵەکەی ناوی "ڕۆمیۆ"یە، خۆشەویستەکەشی ئافرەتێکی ئیسپانییە بەناوی کانیبانۆ، ئەوکاتەی ڤێلا یاریزانی ڕیال سۆسیداد بووە کەوتە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵی ڤێلا دەڵێ: "ئەگەر باوکم و ڕاھێنەر نەبوونایە من تۆپی پێم ھەڵنەدەبژارد چونکە بەھۆی پەستانی ئەوان بوو کە بڕیاڕم دا بچمە ناو تۆپی پێوە ئەگینا ھەر لە مناڵییەوە خولیای من یاری باسکە بووە و تا ئێستاش زیاتر حەزم لە باسکەیە وەک لە تۆپی پێ، ھۆکاری چوونیشم بۆ خولی ئەمریکی بینینی یارییە گرینگەکانی باسکە بوو لە نزیکەوە" لە مانگی سێی ئەمساڵدا ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرت.

نازناوەکان دەستکاری

لەگەڵ ھەڵبژاردە دەستکاری

  • مۆندیالی خوار١٧ ساڵ
  • جامی CONCACAF 2009
  • جامی CONCACAF2015

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری