کاربۆناری (بە ئیتالی: Carbonari؛ واتە: دروستکەرانی خەڵووزی دار) شەبەیەکی کۆمەڵگەی نھێنی ئازادیخواز بوون کە لە ١٨٠٠وە بۆ ١٨٣١ چالاک بوون. ڕەنگە کاربۆناری بووبێتە ھۆکاری ھاندانی ڕاپەڕین لە شوێنی تر، وەک: فەڕەنسا، یۆنان، ئیسپانیا، پورتوگال، ڕووسیا، بەڕازیل و ئۆرۆگوای. ھەرچەندە ئامانجەکانی کاربۆنارییەکان نەتەوەیی و ئازادیخوازی بوون، ئەوان ھیچ ئەجێندایەکی سیاسیی دیاریکراویان نەبوو. ئەوان بە سەرەکی تیشکیان دەخستە سەر ئەوانەی کە دڵخۆش نەبوون بە باری ڕامیاری ئیتالیا، بە تایبەت دوای ١٨١٥کان لە باشووری ئیتالیا. ئەندامانی کاربۆناری ڕۆڵی گرنگیان گێڕا لە یەکگرتنەوەی ئیتالیا و لە ڕاپەڕینی کپکراوەی ١٨٢٠دا.

ئاڵای کاربۆناری

سەرچاوەکان دەستکاری