کاران جۆھەر ناوی تەواوی کاران دارما کاما جۆھەر (بە ئینگلیزی: Karan Johar)لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢ لە [[مۆمبای لە مەھاراشترا لە ھیندستان دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سکرین نووسەر و دیزاینەرێکی فیلمە ھیندییەکانی بۆڵیوودە لە وڵاتی ھیندستان. کاران کوڕی وەبەرھەمێنەری فیلمی ھیندی یاش جۆھەرە، جگە لەکاری فیلم کاران پێشکەشکاری تەلەفزیۆنییە و بەرنامەی (Koffee with Karan)ە. یەکەم چالاکی فیلمی کاران لەساڵی ١٩٩٥ بوو کاتێ یاریدەدەری دەرھێنەری فیلمی (Dilwale Dulhania Le Jayenge) بوو، وە یەکەم فیلمی کاران لەساڵی ١٩٩٨ بوو بەناوی کوچ کوچ ھۆتا ھای (Kuch Kuch Hota Hai) کە کاران لەم فیلمە دەرھێنەر و سیناریۆنووس بوو و لەیەکەم ئەزموونیدا کاران سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێناو لە بۆکس ئۆفیس ١٦ میلیۆن دۆلاری بەدەستھێنا. کاران داھێنانێکی لە سینەمای ھیند ھێنایە کایەوە ئەویش خۆشەویستی سێگۆشەیی بوو کە بینەر لەسەیرکردنی فیلمەکانی کوچ کوچ ھۆتا ھای (Kuch Kuch Hota Hai و کەل ھۆ ناھۆ (Kal Ho Naa Ho) وە (Kabhi Alvida Naa Kehna)وە تەنانەت فیلمی (Student of the Year)یش بۆی ڕووندەبێتەوە. لەساڵی ٢٠١٠ لە فیلمی من ناوم خانە سەرکەوتنێکی دی مەزنی بەدەستھێنا کە کاران جۆھەر کاری دەرھێنان و بەرھەمھێنان و سیناریۆی بۆ کردبوو کە لەداھاتی بۆکس ئۆفیسدا ٢٠٠ کۆڕی ھیندی بەدەسھێنا و ھاوکات بە ھۆی ھەمان فیلم کاران خەڵاتی باشترین دەرھێنەری لە زنجیرە خەڵاتی فیلم فەیر دەستکەوت.

کاران جۆهەر

کاران جۆھەر لە کۆنفراسی ڕۆژنامەوانی فیلمی ناوم خانە.
لەدایکبوون
کاران دارما کاما جۆھەر

(١٩٧٢-٠٥-٢٥) ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
چالاکبوون١٩٩٥ تاکوو ئێستا
باوان(ەکان)یاش جۆهەر باوک
هێرۆ جۆهەر

فیلمەکانی دەستکاری

ساڵ فیلم دەرھێنەر بەرھەمھێنەر نووسەر تێبینی
١٩٩٨ Kuch Kuch Hota Hai بەڵێ بەڵێ Won, Filmfare Best Movie Award
National Film Award for Best Popular Film Providing Wholesome Entertainment
٢٠٠١ Kabhi Khushi Kabhie Gham بەڵێ بەڵێ Won 5 Filmfare awards
٢٠٠٣ Kal Ho Naa Ho بەڵێ بەڵێ Won 8 Filmfare awards
Won 2 National film awards
٢٠٠٥ Kaal بەڵێ Co-produced with Red Chillies Entertainment
٢٠٠٦ Kabhi Alvida Naa Kehna بەڵێ بەڵێ بەڵێ
٢٠٠٨ Dostana بەڵێ
٢٠٠٩ Kurbaan بەڵێ
Wake Up Sid بەڵێ Won 3 Filmfare awards
٢٠١٠ ناوم خانە بەڵێ بەڵێ بەڵێ Won 3 Filmfare awards
I Hate Luv Storys بەڵێ Co-produced with Ronnie Screwvala's UTV Motion Pictures
We Are Family بەڵێ co-produced with Sony Pictures
Won 1 Filmfare awards
٢٠١٢ Agneepath بەڵێ
Ek Main Aur Ekk Tu بەڵێ
Student of the Year بەڵێ بەڵێ بەڵێ Semi Hit Co-produced with Red Chillies Entertainment
٢٠١٣ Bombay Talkies بەڵێ بەڵێ Flop Anthology film, director of one segment
Gippi بەڵێ Flop
Yeh Jawaani Hai Deewani بەڵێ Blockbuster
Gori Tere Pyaar Mein بەڵێ Disaster
٢٠١٤ Hasee Toh Phasee بەڵێ Above Average Co-produced with Phantom Films
2 States بەڵێ Super Hit Co-produced with Sajid Nadiawala
Humpty Sharma Ki Dulhania بەڵێ Hit
Ungli بەڵێ average
٢٠١٥ Brothers بەڵێ Co-produced with Lions Gate Entertainment and Endemol India
٢٠١٦ Ayan Mukerji's Untitled Next بەڵێ
Shuddhi بەڵێ
Ram Lakhan بەڵێ Co-produced with Mukta Arts
ئەکتەر

سەرچاوە دەستکاری