کاتەگۆرییەکان (ئەرەستوو)

کاتەگۆرییەکان بەشێک لە کتێبی ئۆرگانۆنی ئەرەستووە کە تێیدا ھەموو چەشنەکانی شتانێ کە دەتوانن دانراو یان ھەڵگیراو (مەوزووع یان مەحموول) -ی قەزیەیەک بن ناو دەبردرێ. لەبارەی کاتەگۆرییەکانی ئەرەستووەوە «لەوانەیە زۆرتر لە گشت بۆچوونەکانی تری لە مێژوودا باس کرابێ.»[١] کارەکە کورت و پوختەیە و لە پانزە بەند پێک ھاتووە.

کاتەگۆرییەکان ھەر شتێ کە مرۆڤ لێی تێ بگات دەخاتە ناو یەکێک لە دە پۆل یان دە کاتەگۆریی لێکجیاوازەوە. مەبەستی ئەرەستوو ئەوە بووە کە لە ڕێگەی ئەم دە کاتەگۆرییەوە گشت ئەو شتانەی کە بەبێ پێکەوەنراوی و پێکھاتوویی شیاوی درکاندن و دەربڕینن، واتە ھەر شتێ کە یان دەتوانێ دانراو (مەوزووع) -ی قەزیە بێ یان دەتوانێ ھەڵگیراو (مەحموول) -ەکەی بێ، دانە دانە باس بکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Smith, Robin 1995 "Logic". In J. Barnes (ed) The Cambridge companion to Aristotle, Cambridge: Cambridge University Press, p. 55.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  • Categories کتێبی بیستەنی (ئینگلیزی)