کاتلین دایلی بەیتس (لە دایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٤٨) خانمەکتەر، شانۆکار و دەرھێنەرێکی ئەمریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم.

کاتی بەیتس
بە ئینگلیزی: Kathy Bates
لەدایکبوون (١٩٤٨-٠٦-٢٨) ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٥ ساڵ)
Memphis، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونKathleen Doyle Bates
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەSouthern Methodist University، William Esper Studio، White Station High School
دەستپێکی چالاکی١٩٧١
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت
وێبگەhttp://mskathybates.com/

کاتی شانۆی لە زانکۆی ساوزەرن مێتۆدیست خوێندووە، بەر لەوەی ماڵی بچێتە نیویۆرک سیتی ئەوا خۆی بۆ کاری ئەکتەری یەکلایی کردبوویەوە. ئەو لە سەرەتادا لە چەند بەرھەمێکی شانۆیی بە ڕۆڵی کورت دەردەکەوت. لە ساڵی ١٩٧١، بۆ یەکەمینجار لە فیلمی Taking Off دەرکەوت. لە ساڵانی حەفتا و ھەشتاکان بەبەردەوامی لە شانۆ و شاشەکانی سینەمادا دەردەکەوت، ئەو بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە شانۆی night, Mother، ئەوا پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەری شانۆ. لە ساڵی ١٩٨٨، بەھۆی دەرکەوتنی لە شانۆی Frankie and Johnny in the Clair de Lune، خەڵاتی ئۆبی پێدرا.

لە ساڵی ١٩٩٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی Misery، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا،[٢] ھەر ئەم فیلمەش ناوبانگی زیاتری پێبەخشی. لە ساڵی ١٩٩٧، لە فیلمی تایتانیک ڕۆڵی مارگرێت براونی گێڕا،[٣] ئەم فیلمە لەوکاتەدا بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژوو.[٤][٥] دواتر سێ جار بووە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت بە فیلمەکانی Primary Colors (١٩٩٨)، About Schmidt (٢٠٠٢)، ھەروەھا بۆ فیلمی and Richard Jewell (٢٠١٩).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kathy Bates | Biography, Films, TV Shows, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  2. ^ "Misery: Why Paul Is A Perfect Protagonist (& Annie Is A Perfect Villain)". ScreenRant (بە ئینگلیزی). 2021-02-14. Retrieved 2021-02-15.
  3. ^ "Titanic: 8 Important Characters Who Existed In Real Life". CINEMABLEND. 2020-04-17. Retrieved 2021-02-15.
  4. ^ Bhatia, Akanksha (2020-01-02). "From 'Titanic' To 'Avengers' Here Are Top 15 Highest Grossing Films Of All Time". www.scoopwhoop.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.
  5. ^ Whitten, Sarah (2019-07-22). "Hollywood doesn't adjust the box office for inflation, but if it did, these would be the top 10 highest-grossing films of all time in the US". CNBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-15.