کاترین یاکۆبسدۆتیر

کاترین یاکۆبسدۆتیر (Katrín Jakobsdóttir؛ لە دایکبووی ١ی شووباتی ١٩٧٦) کەسایەتی سیاسەتوانی ئایسلەندییە،[١] ئەو لەوەتەی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بووەتە ٢٨ەمین سەرۆک وەزیرانی ئایسلەند.[٢] ئەو لەوەتەی ٢٠١٧ ئەندام پەرلەمانە وەک نوێنەری شاری ڕێکیاڤیک. ئەو لەوەتەی ٢٤ی شووباتی ٢٠١٣ بووەتە سەرۆکی بزووتننەوەی سەوزی چەپ. کاترین لە ماوەی ٢ی شووباتی ٢٠٠٩ تاوەکوو ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣ بوو بە وەزیری پەروەردە، زانست و کەلتووری ئایسلەند.[٣] کاترین لە ڕۆژی ١٩ی شووباتی ٢٠٢٠، بووە سەرۆکی ئەنجومەنی ژنە سەرکردەکانی جیهان، ئەنجومەنێکە بۆ کۆکردنەوە ئەو ژنانەی کە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی وڵاتانی جیهان بوون.[٤]

کاترین یاکۆبسدۆتیر
بە ئیسلەندی: Katrín Jakobsdóttir
لەدایکبوون (١٩٧٦-٠٢-٠١) ١ی شوباتی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
ڕێکیاڤیک، ئایسلەند
دایکSigny Thoroddsen
پیشەسیاسەتوان، ژینگەدۆست
شوێنی کارکردنReykjavík University، University of Iceland
پەروەردەUniversity of Iceland، University of Iceland
ئەندامی حیزبیLeft-Green Movement
ناونیشانی ئیمەیڵmailto:katrinja@althingi.is

خوێندن دەستکاری

کاترین یاکۆبسدۆتیر لە زانکۆی ئایسلەند، لە ساڵی ١٩٩٩ بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئایسلەندی (سەرەک) و فەڕەنسی (لاوەکی) بەدەستهێنا. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤، لە هەمان زانکۆ ماستەری لە وێژەی ئایسلەندی وەرگرت. کاترین لە ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ لە چەند زانکۆیەک بووەتە مامۆستای زانکۆ.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Lessons from Iceland on promoting well-being". BBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-04.
  2. ^ "Government of Iceland | Prime Minister". www.government.is. Retrieved 2021-03-04.
  3. ^ Katrín Jakobsdóttir, Secretariat of Althingi, retrieved 31 January 2009
  4. ^ "Her Excellency, Katrín Jakobsdóttir, Prime Minister of Iceland Appointed Chair of the Council of Women World Leaders". Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). 2020-02-19. Retrieved 2020-03-03.
  5. ^ "Katrín Jakobsdóttir". Alþingi (بە ئایسلاندی). Retrieved 2017-12-09.