کابینەی ژاپۆن (ژاپۆنی: 内閣، خوێندنەوە: نایکاکو) لقێکی جێبەجێکاری حکوومەتی ژاپۆنە، کە تێیدا سەرۆک وەزیرانی تێدایە کە لەلایەن ئیمپڕاتۆرەوە ھەڵبژێردراوە دوای ئەوەی لەلایەن پەرلەمانی ژاپۆنەوە دەردەچێت، و ١٩ ئەندامی تری تێدایە کە پێیان دەوترێت وەزیران، کابینەکە بەرپرسیارییەتی ھەڵدەگرێت بۆ پەرلەمان، و پێویستە دەست لەکاربکێشێتەوە گەر ھاتوو، متمانەی تەواوی نەبوو کە کارەکانی وڵات ڕاپەڕێنێت

شوێنی سەرۆک وەزیران.

ھەڵبژاردن دەستکاری

لەژێر دەستووری ژاپۆن، وەزیرانی کابینەکە لەدوای دیاریکردنیان لەلایەن سەرۆک وەیرانەوە ھەڵدەبژێردرێن، تەواوی ئەندامانی کابینەکە دەبێت ھاووڵاتی نیشتمان بن بەپێی دەستووری ژاپۆن، ژمارەی وەزیرانی کابینەکە (سەرۆک وەزیرانی لێ بچێتە دەرەوە) پێویستە ١٤ یان کەمتر بن، بەڵام گەر پێویست بکات لەوانەیە ژمارەکە بەرز بێتەوە بۆ ١٩، ئەگەر لە کابینەکە خانەشین بوونێکی زۆریش ھەبێت، پێویستە کارەکانی کابینە بەرێوە بضێت تا ئەوکاتەی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ ھەڵدەبژێردرێت، و کرداری یاسایی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران لە دژی ھیچ وەزیرێک جێبەجێ ناکرێت، کابینەکە پێویستە دەست لەکار بکێشێتەوە ئەگەر ھاتوو ئەم خاڵانەی خوارەوە ھەبوو:

  • ئەگەر ھاتوو متمانەی بەرێوەبردن نەبوو، یان گەر ھاتوو دەنگدان لەسەر متمانە ھەڵوەشێنرایەوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، مەگەر بێت و ئەنجومەن بڕیارەکەی لە ماوەی دە ڕۆژی پێشوودا ھەڵوەشێنێتەوە
  • ئەگەر ھاتوو پێگەی سەرۆک وەزیران چۆڵ بوو، یان سەرۆک وەزیران ڕای گەیاند کەوا دەیەوێت خانەنشین بێت.

دەسەڵات دەستکاری

کابینەکە دوو جۆر ھێزی ھەیە، ھەنێک لە دەسەڵاتەکانی لەلایەن ئیمپڕاتۆرەوە بەکاردەھێنرێت، بە گوێرەی «ڕاوێژ و پەسەندکردن»ی کابینەکە، ھەنێک لە دەسەڵاتەکانی تر لەلایەن خودی کابینەوە بەرێوە دەچێت. بەپێچەوانەی پاشایەتی دەستووری، ئیمپراتۆری وڵات تەنانەت ناونیشانی سەرۆکی جێبەجێکاری ھەڵناگرێت، لەجیاتی ئەوە دەسەڵاتی جێبەجێکاری بە گوێرەی دەستووری ژاپۆن ھەر لەناو کابینەکە بەرێوە دەچێت. بە نزیکەی تەواوی کارەکانی ڕۆژانە لەلایەن کابینەوە بەڕێوە دەچێت.

بەشێوەیەکی پراکتیکی، زۆربەی جێبەجێکارییەکانی کابینە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بەریوەدەچێت، بەگوێرەی دەستووری ژاپۆن، سەرۆک وەزیران «بەڕێوەبەرایییەتی و چاودێری» لقی جێبەجێکاری دەکات، و فەرمانی ھیچ یاسایەک و کابینەیەک کاریگەری نابێت بەبێ واژووی سەرۆک وەزیران (و مۆری ئیمپڕاتۆر) کاتێک زۆربەی وەزیرەکانی کابینە لە وڵاتانی دیموکرات ئازادن لە کردارەکانیان (بەگوێرەی سیاسەتەکانی ناوەوەی کابینەکە) ئەوا کابینەی ژاپۆن لەژێر بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک وەزیران دایە.

بەگوێرەی وتاری ٧٥ی دەستووری ژاپۆن، وەزیرەکانی ژاپۆن ھیچ کردارێکی یاسایی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران ئەنجام نادەن.

دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆر دەستکاری

  • ڕاوێژ و پێشنیار بۆ یاساکان، وەک فەرمانەکانی کابینە و بابەتە پەیوەندیدارەکانی
  • کۆکردنەوەی پەرلەمان
  • ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران
  • ڕاگەیاندنی ھەڵبژاردنە گشتییەکان بۆ پەرلەمان
  • سەردانیکردن و وەرگتنی وەزیر و نوێنەرانی وڵاتانی تر.
  • وەرگرتنی شانازی

دەسەڵاتە سەرەکییەکان دەستکاری

  • دەرکردنی یاسا
  • بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی دەرەوە.
  • بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری نەتەوەیی.
  • بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ڕێکەوتنەکان (بە ڕەزامەندی پەرلەمان)
  • لەبەرگرتنەوەی فەرمانەکانی کابینە
  • دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی، لێخۆشبوونی تایبەت، دواخستنی سزا، ڕێکخستنەوەی مافەکان
  • بڕیاری پەیوەندیدار بە دادپەروەری بەڕێوەبردنی دادگای باڵای ژاپۆن (جگە لە بەڕێوەبەری دادگا کە لەلایەن سەرۆک وەزیران، و بە فەرمی لەلایەن ئیمپڕاتۆرەوە دەبێت)
  • ھەڵبژاردنی جێگری وەزیران (ئەوانەی لەلایەن وەزیرەکانیانەوە پاڵێوراون)

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری