ڤیکتۆریا کارۆلین بێکام لەدایکبووی ١٧ی نیسانی ١٩٧٤. بازرگانی ئەمریکی، گۆرانیبێژ، نمایشکار و دیزاینەری جلووبەرگە. ڤیکتۆریا یەکێبووە لەئەندامانی تیپی میوزیکی (Spice Girls). لەدوای تەمموزی ١٩٩٩ کاتێک هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزانی ئینگلیز دەیڤد بێکام دەکات ئەوا میدیاکان چاوی زیاترییان چووە سەر ڤیکتۆریا.

ڤیکتۆریا لەساڵی ٢٠١٠

ژیانی تایبەتی دەستکاری

ڤیکتۆریا لەساڵی ١٩٩٧ەوە، دەستیکرد بەژوانبەستن لەگەڵ یاریزانی ئینگلیز، دەیڤد بێکام. دواتر ڤیکتۆریا لەیارییەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دەبینرا. پەیوەندی بێکام و ڤیکتۆریا لەوکاتەدا سەرنجی زۆربەی میدیاکانی بەلای خۆدا ڕاکێشابوو. میدیاکان پەیوەندی نێوان بێکام و ڤیکتۆریان ناونابوو (Posh and Becks). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ بێکام لەڕێستورانتێکی ناوچەی چیزەنت لە ئینگلتەڕا داخوازی لە ڤیکتۆریا کرد.

لە ٤ی تەمموزی ١٩٩٩، لە قەڵای (Luttrellstown) بێکام و ڤیکتۆریا ھاوسەرگیرییانکرد. ڕێوەڕەسمەکە دووربوو لەچاوی میدیاکان. خەرجی ئاھەنەگەکش ٥٠٠ ھەزار پاونەدبوو و ٤٣٧ کەس وەک کرێکار لەڕێوەڕەسمی ئاھەنەگەکە کاریانکرد.[١]

بێکام و ڤیکتۆریا چوار منداڵییان ھەیە. برووکلین جۆزێف (لەدایکبووی ٤ی ئازاری ١٩٩٩ لە لەندەن)، ڕۆمیۆ جەیمز (١ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ لە لەندەن)، کروز دەیڤد (٢٠ی شووباتی ٢٠٠٥ لە مەدرید) وە کچێکیش بەناوی ھارپەر سێڤن (١٠ی تەمموزی ٢٠١١ لە لۆس ئەنجەلۆس، ئەمریکا). ھەرسێ کوڕەکەی ڤیکتۆریا وەک یاریزانی تۆپی پێ لەئەکادیمیای یانەی ئارسیناڵ یارییانکردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Wedded spice". BBC News. 5 July 1999. Retrieved 2 December 2005.