ڤیزە (بە ئینگلیزی: Travel visa) بەڵگەنامەیەکی باوەرپێکراوە بریتییە لە وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی لەلایەن کارمەندێکی بڕواپێکراوی وڵاتێک بۆ ڕێ پێدان بۆ ھاتنە ناوەوە یان دەرچوون لە وڵاتێک. ئەم ڕێگادانە لە سەر پەڕەکانی پاسپۆرت یان شوناسی تایبەت مۆر دەکرێت

چەند جۆرێک لە ڤیزە دەستکاری

  • ڤیزای گەشتیاری: بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ گەشت و گوزار دەچنە وڵاتێکی دەرەکی
  • ڤیزای ھاتنە ناوەوە: بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ بازرگانی یان بۆ کارێکی تایبەت دەچنە وڵاتێک
  • ڤیزای سیاسی: (دیپۆلۆماتیک) تایبەتە بە کارمەند و ڕاسپاردە سیاسییەکانە

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی فەرھەنگی سیاسی نوسینی ئەحمەد شەبانی سالی چاپ ١٣٨٩ی کۆچی خۆری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری