ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان

ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان یان ڤار (بە ئینگلیزی: video assistant referee (VAR)) بەکارهێنانی ڤیدیۆی دووبارەکەرەوەیە بۆ پێداچوونەوە لەسەر بڕیاری ناوبژیوانی یاری تۆپی پێ. بەکارهێنانی ئەم ڤیدیۆیە نەبۆتە یاسایەک بۆ یاری تۆپی پێ بەڵام لەچەند پاڵەوانییەتییەک بەکارهاتووە.

ناوبژیوانێک لەکاتی بەکارهێنانی ڤار، بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕووداوەکانی ناو یاریگا.

پێداچوونەوەکان دەستکاری

 
پشاندانی بڕیار ڤار لەسەر شاشەی یاریگا، بڕیارەکە هەژمارکردنی گۆڵێکە کەپێشتر گومانی ئۆفساید لەسەر بووە.

ئەو بڕیارانەی کە پێداچوونەوەیان بۆدەکرێت لەڕێگای دووبارە سەیرکردنەوەی ڤیدیۆیەکە لەلایەن پۆلێ لەناوبژیوانانی دەرەوەی گۆڕەپانی یاریگا.

  • درووستی گۆڵ، پێداچوونەوە دەکرێت کە هیچ فاوڵێک و ئۆفسایدێک و هۆکارێک نەبێت بۆ ڕەتکردنەوەی گۆڵەکە.
  • گیرانی پەناڵتی (لێدانی سزا).
  • کارتی سوور (دووەم کارتی زەرد کەدەبێتە سوور ئەوەیان پێداچوونەوەی بۆناکرێت).
  • ناسینەوەی ئەو کەسەی کە فاوڵی کردووە (لەهەندێ بار ناوبژیوان لەشوێنی فاوڵ دوورە و بەدرووستی نازانێت کامە یاریزان فاوڵی ئەنجامداوە. هەربۆیەش پێداچوونەوە دەکرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو یاریزانەی کە فاوڵەکەی کردووە بۆئەوەی کارتی زەردی پێبدرێت).

ڕەخنەگرتن دەستکاری

لەدوای یاری کۆتایی پاڵەوانییەتی جامی جیهانی یانەکان، هەریەکە لە زینەدین زیدان وە لوکا مۆدریچ ڕەخنەیان لەم تەکنەلۆژیایە گرت و بە سەرلێشێوان وەسفییانکرد.

سەرچاوەکان دەستکاری