ڤایکینگەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

زنجیرە درامایەکی مێژوویی کەنەدی و ئیرلەندییە

ڤایکینگەکان زنجیرەیەکی ئێرلەندی-کەنەدی مێژوویی و درامایە، لەدرووستکردن و نووسینی مایکڵ ھیرستە بۆ کەناڵی History. کاری وێنەگرتنەکەی لە ئێرلەندا کراوە و یەکەم ئەڵقەی لە ٣ی مارسی ٢٠١٣ لە ئەمەریکا و کەنەدا پەخش کراوە. زنجیرەکە لەنواندنی ئەکتەران ترەیڤس فیمێل لەڕۆلی ڕاگنار لۆثبرۆک و  کاترین وینیک لەڕۆلی لاگێرثا و کلایڤ ستاندن لەڕۆلی ڕۆلۆ و گوستاف سگاسارد لەڕۆلی فلۆکی و جیرۆج بلاگن لەڕۆلی ئاثلستانە.

ڤایکینگەکان
چەشندرامای مێژوویی
ئەکشن و سەرکێشی
دانەرمایکڵ ھیرست
ئەکتەران
  • ترەیڤس فیمێل
  • کاترین وینیک
  • کلایڤ ستاندن
  • جێسایلین سلیگ
  • گوستاف سکارسگارد
  • جیرۆج بلاجن
  • گابریێل براین
  • ئەلێکساندەر لودویگ
  • ئەلیسیا سوزەرلاند
  • دۆناڵ لۆگ
ئاوازدانەر(ان)ترێڤەر مۆریس
وڵاتی بەرھەمھێنەر کەنەدا و ئێرلەندا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٦
ژمارەی ئەڵقەکان٩٣
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر{{Plainlist|
  • مایکڵ ھیرست
  • جۆن وێبەر
  • جەیمس فلین
  • شێری ماڕش
  • ئالان گاسمێر
  • شیلا ھۆکین
مۆنتاژئاڕۆن ماڕشاڵ
تاد سیبۆرن
وێنەگر
ماوەی پەخش٤٥ خولەک
دابەشکەرکەناڵی History
پەخش
تۆڕکەناڵی History
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣ی ئازاری ٢٠١٣ (2013-03-03) – تا ئێستاt (تا ئێستاt)
گرێدان بۆ دەرەوە
وێبسایتی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] سەرەکی

زنجیرەکە باسی پاشای دانیماڕکی ڕاگناری لۆثبرۆک دەکات، کە بەیەکێک لەناسراوترین ئەفسانەکانی ڤایکینگەکان بووە و ئەوە نیشاندەدات کە چۆن ھەوڵی داگیرکردنی وڵاتە ئەوڕوپیەکانی وەک فەڕەنسا و ئینگڵتەڕا دەدات. زنجیرەکە ڕاگنار وەک جوتیارێک نیشاندەدات کە دواتر دەبێتە پادشا و ھێرشدەکاتە سەر ئینگڵتەڕا و دەبێتە پادشای دانیماڕک، بەپشتگیری جەنگاوەرەکانی تری وەک: ڕۆلۆی برای، کوڕەکەی بیۆن ئایرۆنسیاند و ھاوسەرەکانی لاگێرثا و شازادە ئاسلاوگ.

لە ٢٦ی مارسی ٢٠١٥، زنجیرەکە نوێکرایەوە بۆ وەرزی چوارەم و پێکدێت لە ٢٠ ئەڵقە، ئەمش پێچەوانەی سێ وەرزی ڕابردووی زنجیرەکە بوو کە ھیچیان لە ١٠ ئەڵقە زیاتر نەبوون، یەکەم ئەڵقەی وەرزی چوارەمیش لە ١٨ی فێبرایەری ٢٠١٦ پەخش کرا، وە دواتر لە ١٧ی مارسی ٢٠١٦ کەناڵی History بڕیاری دا بە نوێکردنەوەی زنجیرەکە بۆ وەرزی پێنجەم کە لە ٢٠ ئەڵقە پێکھاتووە و لە ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ یەکەم ئەڵقەی پەخش کرا لە ئێستادا زنجیرەکە ھەموو بەشەکانی کۆتای ھاتووە کە پێکھاتبوو لە ٦ بەش مانگی ١٢ لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆتا ئەڵقەکانی پەخشکرا

وە کار لەسەر زنجیرەیەک دەکەن بەناوی vikings valhala کە باسی کۆتای ڤاکینگەکان دەکرێت لە ٢٤ ئەڵقە پێکھاتووە لەوانەیە نەوەکانی پاڵەوانی ڤاکینگەکان لە زنجیرەکە بن

کاراکتەرەکان دەستکاری

  • ترەیڤس فیمێڵ بە ڕۆڵی ڕاگنار (وەرزی ١-٤)
  • کاترین وینیک بە ڕۆڵی لاگێرثا (وەرزی ١-)
  • کلایڤ ستاندن بە ڕۆڵی ڕۆلۆ (وەرزی ١-٤؛ دەرکەوتنی تایبەت لە وەرزی ٥)
  • جێسایلین سلیگ بە ڕۆڵی سیگی (وەرزی ١-٣)
  • گوستاف سکارسگارد بە ڕۆڵی فلۆکی (وەرزی ١-)
  • جیرۆج بلاجن بە ڕۆڵی ئەثێلستان (وەرزی ١-٣؛ دەرکەوتنی تایبەت لە وەرزی ٤)
  • گابریێل براین بە ڕۆڵی ئێرڵ ھارڵدسن (وەرزی ١)
  • ئەلێکساندەر لودویگ بە ڕۆڵی بیۆن ئایرۆنسیاند (وەرزی ٢-)
  • ئەلیسیا سوزەرلاند بە ڕۆڵی ئاسلاوگ (وەرزی ١-٤)
  • دۆناڵ لۆگ بە ڕۆڵی ھۆریک (وەرزی ١-٢)