ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ

ڤایرۆسی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە ھەناسەی تووند (بە ئینگلیزی: Severe acute respiratory syndrome coronavirus 2) ھەروەھا ناسراوە بە کوتکراوەی (SARS-CoV-2) ھەروەھا لە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ ناسرابوو بە (ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە - novel coronavirus) کە کورتکراوەی (2019-nCoV) بوو، سارس-کۆڤ-٢ ڤایرۆسێکە لە جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە نەخۆشی توندی هەناسەدان (SARSr-CoV)، پەیوەندی بە ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-١ەوە هەیە کە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی سارس لە ٢٠٠٢-٢٠٠٤[١], بەڵگە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرچاوەی زۆنۆتیکی هەیە و لێکچوونی بۆماوەیی نزیکە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنای شەمشەمەکوێرە، ئەمەش پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە ڤایرۆسێکی شەمشەمەکوێرەوە سەریهەڵداوە[٢], لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن کە ئایا SARS-CoV-2 ڕاستەوخۆ لە شەمشەمەکوێرەەکانەوە هاتووە یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی هەر خانەخوێیەکی ناوەندییەوە هاتووە, ڤایرۆسەکە جۆراوجۆرییەکی کەمی بۆماوەیی نیشان دەدات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕووداوی پەرەسەندن هەیە لە سارس-کۆڤ-٢ وە پەرەسەندنەکە بە مرۆڤەکان دەناسێنێت، ئەگەری زۆرە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ڕوویدابێت, ئەو ڤایرۆسە ڤایرۆسێکی RNA تاکی زنجیرەیەکی ئیجابیە، ھەروەھا ڤایرۆسێکی ھەوکردنە لە نێوان مرۆڤەکان و ئەوەش ھۆکارە بۆ دروستبوونی کۆرۆنای پەیوەندیدار بە ھەناسەی تووند، لە ئێستادا کووتان هەیە دژی ئەو جۆرە ڤایرۆسە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ

یەکەمین تووشبوو بەو نەخۆشییە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا کە کاریگەری ئەو نەخۆشییە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لەسەر نەخۆشەکە دروست بووبوو.

وێنەیەکی گەورەکرایی ئەلیکترۆنی ڤایرۆسی سارس٢ بە ڕەنگی زەرد لە دەرێی خانەیمرۆڤ

ناوچەی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە ڤایرۆسە لە ناوەندی بازاری فرۆشتنی ئاژەڵە ئاوییەکانی شاری ووھانی چینەوە بڵاوبووەوە.

تایبەتمەندی دەستکاری

بە پێ لێکۆڵینەوەی پزیشکانی زانکۆی جۆن ھۆپکینز لەسەر پێکھاتەی بۆماوەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا ئەوەندە لە گۆڕین خێرا نییە، بۆیە دەتوانرێت پێکوتەیەکی بۆ دروستبکرێت و ئەم پێکوتەیەش بەردەوام بەکاربھێندرێت.[٣]

بۆچی بەشێکی خەڵکی بە توندی پەتای کۆرۆنا دەگرن؟ دەستکاری

پزیشکانی پەیمانگەی پزیشکی گەردیلەیی فینلەند توێژینەوەیەکیان بۆ ھۆکاری ئەمە ئەنجام داوە کە دەگەڕێنێتەوە بۆ پێکھاتە بۆماوەییەکانی کەسەکان و روونیدەکەنەوە ئەو جینانەی بەرپرسن لە رێکخستی وەرگری ACE2 لەسەر رووی خانەکان ھۆکاری ئەم جیاوازییەن. (ACE2 وەرگرێکی سەر خانەکانە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێیوە دەنوسێت بۆ ئەوەی بچێتە نێو خانەی مرۆڤ.)[٤]

کۆرۆنا زیاتر پیاوان دەکوژێت دەستکاری

یەکەمجار ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی چین لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رێژەی گیانلەدەستداوانی کۆرۆنا لە نێوان پیاواندا ٢٫٨٪ و لەنێوان ئافرەتاندا ١٫٧٪یە و ژن و منداڵ ئەگەری کەمتریان ھەیە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست بدەن.[٥] دواتر ھەمان رێچکە بە جیاوازیی گەورەترەوە لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا، کۆریای باشووریش دەرکەوت.[٦]

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەوادا دەگوازرێتەوە دەستکاری

ھەندێک لە پزیشکان بڕوایان وایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت لە رێگای ھەواوە بگوازرێتەوە و رەتی دەکەنەوە ڤایرۆسەکە تەنھا دوو مەتر دوای پژمین بڕوات و بکەوێتە سەر زەوی.[٧]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەر ڕووکارەکان جێگیرە".
  2. ^ "بایۆلۆجی و دووبارەبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا: کاریگەرییەکانی لەسەر سارس-کۆڤ-٢".
  3. ^ مەھدی, رۆژین (26ی ئازاری 2020). "زانکۆی جۆن ھۆپکینز: ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێرای خۆی ناگۆڕێت بۆیە بەکارھێنانی پێکوتە بۆی سەرکەوتوو دەبێت". www.rudaw.net. رووداو. Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "بۆچی بەشێکی خەڵکی بە توندی پەتای کۆرۆنا دەگرن؟ پزیشکانی فینلەند وەڵامدەدەنەوە". www.rudaw.net. رووداو. 29ی ئازاری 2020. Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "دوژمنی سەرەکی کۆرۆنا پیاوانن". www.kurdistan24.net. K24. Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٥ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "بۆچی کۆرۆنا زیاتر پیاوان دەکوژێت؟". www.rudaw.net. 30ی ئازاری 2020. Archived from the original on 1ی Aprilی 2020. Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archive-date= (help)
  7. ^ "ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەوادا دەگوازرێتەوە؟". www.kurdistan24.net. K24. Retrieved 30ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)[بەستەری مردوو]