ڤالا (زمانی پرۆگرامسازی)

ڤالا (بە ئینگلیزی: Vala) زمانێکی پرۆگرامکردنی تەنخوازە کە خۆی ھەڵگری "کۆمپایلەر"ی خۆیەتی کە توانای دروستکردنی کۆدی زمانی C ھەیە سیستمی GObject بەکار ئەھێنێت.[١][٢] زمانی کۆمپایلکراوی وەک سی، کۆدی مەکینە (machine code) یان باینەری لێ دروست ئەکرێ. بەڵام ڤالا کۆدی زمانی سی بەرھەم ئەھێنێت، ئەمیش جارێکی تر وەرئەگێڕدرێتە سەر کۆدی مەکینە.[١] بۆیە ھەندێ ڤالا بە زمان نازانن[٣] و بە ئاسانکاریەکی ئەزانن بۆ نوسەرانی پرۆگرامی سەر سیستم کە ئاسانتر بتوانن کۆدی "سی" بنوسن.[٢]

ڤالا (زمانی پرۆگرامسازی)
نووسراوە بەسی
وێبگەhttp://www.vala-project.org

نمونەی ھەلەو وێڵد (Hello World) بە زمانی ڤالا:[١]

int main (string[] args) {
        stdout.printf ("hello, world\n");
        return 0;
}

بۆ کۆمپایلکردنی ئەم کۆدەی سەرەوە فرمانی "valac" بەکاردێ کە وەک "javac"ی زمانی جاڤا کۆدەکە ترانسپایل/کۆمپایل ئەکات کە "وەگەڕبخرێت".

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "ماڵپەڕی پرۆژەی ڤالا". پرۆژەی ڤالا. Retrieved 19-9-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help) ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا Helmke, Matthew (2012). Ubuntu Unleashed. Sams publishing. pp. ٧٥٧.
  3. ^ ئەسپینۆسا, دانیاڵ (١٤-٢-٢٠١٧). "بۆچی ڤالا زمانی پرۆگرمکردن نیە". جینۆم. بڵاگ. Archived from the original on 27ی Octoberی 2018. Retrieved 19-9-2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)