ڤاڕۆشە(یۆنانی: Βαρώσια) (ئینگلیزی:Varosha) ناوچەیەکی چۆڵکراوی شاری فاماگۆستای قوبرسیە،بەرلەھێرشی تورکەکان بۆسەر شارەکە ناوچەیەکی گەشتیاری دڵڕفێن و بەناوبانگ بوو ،لەساڵی ١٩٧٤ سوپای تورکیا ھێرشی کردەسەر و خەڵکەکەی دەربەدەرکرد و شارەکە وەک شارێکی مۆتەکە ئامێزی لێھات،تاوەکو ئەمڕۆ ٧ سێپتێمبەری ٢٠١٦ بەچۆڵی ماوەتەوە و قەدەغەیە بۆ ھەرکەسێک بیەوێت سەردانی ئەم شارە بکات.

دیمەنێکی ڤاڕۆشە لەدەرەوەی پەرژینە سەربازیەکەی.
پاشماوەی باڵاخانەی میوانخانەکانی.

ناونانی دەستکاری

ناوی ڤاڕۆشە لەبنەڕەت دا ناوێکی سربی و کرواتیە(Варош) کە بەواتای (شار)دێت ،لەسەردەمی عوسمانیەکان و بەتایبەت لەکاتی پەلھاوێشتنیان بۆ باشوری ئەوروپا ئەم وشەیان ھێنا ناو زمانی تورکی .

مێژوو دەستکاری

لەساڵی ١٩٧٠ ئەم شارە لە ڕێزبەندی یەکەمی جوانترین شارە گەشتیاریەکانی قوبرس بوو،ھەربەھۆیەوە بوە جێ سەرنجی خەڵکی و ژمارەی دانیشتوانی بەرزبویەوە و پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە بینی لەباڵاخانەو شوێنە گەشتیاریە جۆڕبەجۆرەکانی،ئەم شارە نەک لەسەرئاستی قوبرس بەلکو لەسەر ئاستی ھەموو جیھان لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٧٠ تاوەکو ١٩٧٤ لەھەرەبەناوبانگترین شارە گەشتیاریەکانی جیھان بوو ،کە گەلێک لە کەسایەتیە بەناوبانگەکان رویان لەم شارە دەکرد وەک ھونەرمەندان ئەلیزابێس تایلەر و ڕیچارد بۆڕتۆن و ڕیکوێڵ ویڵچ و بریگێت باردۆت.

تایبەتمەندیەکانی دەستکاری

ڕۆخساری سەرەکی شارەکە ھەندێ دیمەن و شوێنی ناوازە بوون وەک شەقامی جۆن کەنەدی،ھەروەھا میوانخانەی سەرنج ڕاکێش و سەرسورھێنەر وەک میوانخانەی شا جۆرج و میوانخانەی ئەگریکی و میوانخانەی فلۆریدا و میوانخانەی ئاڕگۆ و میوانخانەی ئەلیزابێس تایلەر،شەقامی جۆن کەنەدی و بازنەی ڤیەننا شەقامی ڕابواردن و شوفێری گەنجان و قەلەندەرخانەکان و مەیخانەکانی شار بوو جگە لەھەبونی چەندین کۆمپانیا ی بەناوبانگ وەک کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ ترومبێل.

لە ١٩٧٤ تاوەکو ئەمڕۆ دەستکاری

پێش ھێرشی تورکەکان ژمارەی دانیشتوانی ٣٩٠٠٠ کەس بوو ،لە ٢٠ تەموزی ١٩٧٤ کاتێک تورکەکان بەدرێژایی ھێڵی سنوری سەوز (سنوری ئەمڕۆی ھەردوو قوبرس)لەشکرکێشیان کرد سوپای قوبرسی یۆنانی لەترسی ڕوودانی کارەساتی مرۆیی جەرگ بڕ لەشارەکە کشانەوە بەبێ ھیچ ڕوبەڕوبونەوەیەک خەڵکەکەش لەگەڵ سوپا شارەکەی جێھێشت بەرەو ناوچەکانی باشور بۆ شارەکانی پاڕالیمنی و لاڕەنکا کە ئەمڕۆ بوەتە پایتەختی پاریزگای فاماگۆستا.

لەوکاتەوە سوپای تورکیا دەستی بەسەر شارەکەدا گرت و ڕێگری کرد لەگەڕانەوەی دانیشتوانەکەی بۆ زێدی خۆیان کە جگە لەسوپای تورک و کامەندانی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان ھیچ کەسی تر بۆی نەبوو بچێتە ناوشارەکەوە ،لەگەڵ ئەوەی ھەوڵێکی زۆردرا لەلایەن کۆمەڵگای نێودەولەتیەوە بەڵام ھەوڵەکان بێ ئەنجام مانەوە،بەھۆی ڕێگریەکانی سوپای تورکیا.

دواتر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بەبڕیاری ٥٥٠ ی ساڵی ١٩٨٤ بڕیاری سەرپەرشتی کردنی شارەکەی بۆ کارگێڕی نەتەوە یەکگرتوەکان گواستەوە،بەڵام لەگەڵ ئەمەش دانیشتوانەکەی نەیانتوانی بگەڕێنەوە بەھۆی قورسی مەرجەکانی سوپای تورکیا.

لەپاشان نەتەوە یەکگرتوەکان بەسەرۆکایەتی کۆفی ئەنان بڕیاری دا کە دانیشتوانەکەی بگەڕێنەوە لەگەڵ ھاتنی تورکەکان بۆ شارەکەو نیشتەجێکردنیان نیوە بە نیوەلەگەڵ یۆنانیەکان،بەڵام لەلایان قوبرسە یۆنانیەکان ڕەت کرایەوە و بە بڕیارێکی نا دادی ھەژماریان کرد، 

دادگای باڵای ئەوروپا وەک ھاریکاریەک لەچوارچێوەی مافەکانی مرۆڤ بڕی ١٠٠٠٠٠ تا ٨٠٠٠٠٠٠ یۆڕۆی بەخشیە ھەشت لەھەرە سەرمایەدارە یۆنانیەکان وەک قەرەبویەک بەرامبەر بە ھەموو ئەو سەرمایەی لەدەستیان دابوو لەشارەکە،وە دادگا بڕیاری دا بەوەی کە تورکیا سەرپێچی لەیەکێک لەمافەکانی مرۆڤی کردوە ،

ئێستا کەس لەم شارە دا ناژیت وە شارەکە چۆڵ بووە و تەواوی سامان و باڵاخانەکانی لەکارکەوتوون و بەکەلکی ژیان کردن نایێن،وە زۆرینەی خانوەکانی داڕوخاون و شەقامەکانی بە ڕووەک و درەختی خۆرسک داپۆشراون و بوەتە ناوچەیەکی بەرفراوان بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان ،شارێک بۆ ئاژەڵەکان بەھەموو جۆرەکانیەوە لەگەڵ ھەبوونی جۆرەھا کیسەڵ لەکەنارە دەریاییەکانی.

لەماوەی ساڵەکانی ١٩٩٧ تا ١٩٩٨ سوپای قوبرس بەمەبەستی ئازادکردنەوەی شارەکە ھێرشی کردە سەر شارەکە بەڵام ڕەئوف دەنگتاش ھەڕەشەی وێرانکردنی سەرتاسەری دا سوپای قوبرس ئەگەر بێت و پاشەکشە نەکەن ،بۆیە سوپایەکەی قوبرس پاشەکشەی کرد تاوەکو ئەمڕۆ.

وێنەخانە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری

  • http://www.bbc.co.uk/news/magazine-25496729
  • http://www.nytimes.com/2015/09/01/world/europe/cyprus-varosha-reunification.html?hp&action=click&pgtype=Homepage&module=second-column-region®ion=top-news&WT.nav=top-news