ڤارڤارا سەحاکیان (بە ئەرمەنی: Վարվառե Սահակյան)، سیاسەتمەدارێکی ئەرمەنیی بوو. لە ساڵی ١٩١٩دا بۆ پەرلەمانی ئەرمەنیا ھەڵبژێردرا و بووە یەکێک لە سێ پەرلەمانتاری یەکەمی ژن لە وڵاتەکەدا. ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاڤێتیک سەحاکیان کرد کە بووە یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینیا. دوای دەستبەسەرداگرتنی بەلشەفیەکان لە ساڵی ١٩٢٠، لەگەڵ ھاوسەرەکەی ئاڤێتیک سەحاکیان زیندانی کران[١]، دوای ئازادکردنیان ئەو دوو ھاوسەرە و منداڵەکانیان بە پێ ھەڵھاتن بۆ تەورێز لە ئێران، و پاشان لە عێراق نیشتەجێ بوون. بەڵام کەشوھەوای عێراق کاریگەری خستە سەریان، بۆیە خێزانەکەش ڕوویان لە بەیروت، لوبنان کرد. پاشان ڤارڤارا بەشداری لە ڕێکخراوی خاچی سووری نێوخۆیی ئەرمەنستان کرد، دوای خزمەتەکانی لەو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٣٤ کۆچی دوایی کرد[٢].

ئەندامی پەرلەمانی ئەرمینیا
لە پۆستدا بووە
١٩١٩ - ١٩٢٠
وردەکاریی تاکەکەسی
مردن ١٩٣٤
بەیروت، لوبنان
نەتەوە ئەرمەنی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The women MPs of the First Republic of Armenia | Hayern Aysor". web.archive.org. 2019-06-29. Retrieved 2022-09-05.
  2. ^ "Առաջին հանրապետության կին պատգամավորները". Կինը և հասարակությունը (بە ئەرمەنی). Retrieved 2022-09-05. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.