ژێجیانگ پارێزگایەکی سەر کەناردەریایە لە ڕۆژھەڵاتی کۆماری گەلی چین. پایتەختەکەی ھانگژۆوە. ھاوسنوورە لەگەل جیانگسو و شانگھای بەرەو باکوور، ئانھوی بەرەو ڕۆژاوای باکوور، جیانگسی بەرەو ڕۆژاوا و فوجیانیش بەرەو باشوور. گەر بەرەو ڕۆژھەڵات برۆی دەگەیت بە ڕۆژھەڵاتی دەریای چین، کەلە سەرەوە دوورگەکانی ڕیووکیوو درێژ بۆتەوە. ڕێژەی دانیشتووانی ژێجیانگ ٦٤،٦ ملیۆن کەس خەملێنراوە، ھەشتەم بەرزترینە لە چین. شارە بەناوبانگەکانی تری بریتین لە نینگبۆ و وێنژۆو. پێی دەوترێت "بڕبڕەی پشتی چین" بەھۆی ئەو کاریگەرییە ئابوورییەی و شوێنی لەدایکبوونی چەندین کەسی بەناوبانگ.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری