ژووری سووتان ئەو بەشەی بزوێنەری سووتانی ناوەکییە یان ئەو بەشەی کارلێکی بزوێنەرە کە تێیدا سووتەمەنی و ھەوا پێکەوە دەسووتێن.

بزوێنەری سووتانی ناوەکی دەستکاری

بزوێنەری سووتانی ناوەکی: بزوێنەرەکانی پستنی سەروخوار و بزوێنەرەکانی خولاوە و بزوێنەرەکانی گاز و جێت دەگرێتەوە.

پڕۆسەی سووتان دەبێتە زیادکردنی وزەی ناوەکی گاز، کە ئەمەش دەبێتە ھۆی گۆڕان و بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی و پەستان یان قەبارە کە پشت بە جۆری شێوازی سووتانەکە دەبەستێت.

لە سیستەمە داخراوەکاندا، بۆ نموونە لە سلندەری بزوێنەرە سەروخوارەکاندا، تێیدا قەبارەکە کۆنتڕۆڵکراوە و ئەو سووتانەی کە ڕوودەدات دەبێتە ھۆی زیادکردنی پەستان.

لە سیستەمە بەردەوامەکاندا، ئۆ نموونە لە بزوێنەری سووتانی جێت. کە تێیدا پەستان کۆنتڕۆڵکراوە و ئەو پەستانی کە ڕوودەدات دەبێتە ھۆی زیادکردنی قەبارە؛ و ئەم زیادکردنە لە پەستان یان لە قەبارە دەتوانرێت بەکاربھێنرێت بۆ ئەنجامدانی ئیش. بۆ نموونە بۆ جوڵاندنی پستن لەسەر کڕانکشەفت یان بۆ جوڵاندنی پەروانەی تۆرباین لە تۆرباینی گازدا. ئەگەر گازەکە خێرایییەکەی گۆڕا ئەوا پاڵھێز دروست دەبێت وەکو ئەوەی کە لە نۆزڵی بزوێنەری ڕۆکێتدا ھەیە.

بزوێنەری پەتڕۆڵ(بەنزین یان گازۆلین)

 
بزوێنەری[بەستەری مردوو] ساید- ڤالڤ ژووری سووتان پیشاندەدات.

لە بەرزترین خاڵی بێجوڵەی پستنەکان لە بزوێنەری پەتڕۆڵدا، سووتان دەست پێ دەکات لەوکاتەی پستنەکە لە لوتکەیە لەناو بلۆکی سلندەر. پڕۆسەی سووتان لەوانەیە ڕووبدات، لە سەرەوەی سلندەرەکە یاخود لە بەرزترین خاڵی بێجوڵەدا. ئەو دیزاینەی کە بۆ ناوچەی سووتان دەکرێت پێی دەڵێن ھێڕۆن ھێد. لەکاتێکدا کە سەرەکە (ھێد) بەشێوەی تەخت دروستکراوە و پستنەکەش بەشێوەی کەمێک قۆپاو دروستکراوە. ھێڕۆن ھێد زیاتر بە شێوەیەکی چوستی ثرمۆداینامیکی (گەرمی بزوتن یان جوڵاو) سەلمێنراوە وەک لە سەری (ھێد- ی) نیوە گۆیی (جۆرێکی تری ژووری سووتانە). دەمەوانەی(ڤاڵڤی) چوونەناو ڕێگە بە ھاتنە ناوەوەی ھەوا و سووتەمەنی دەدەن پێکەوە بۆ ناو ژووری سووتان، بەڵام دەمەوانەی چوونەدەر ڕێگە بە گازە سووتاوەکان دەدەن کە لێی بچنە دەرەوە.

بزوێنەری دیزڵ

 
پستنی[بەستەری مردوو] بزوێنەری دیزڵ.

بزوێنەرەکانی دیزڵ پۆلێن دەکرێن ئۆ دوو جۆر:

  1. تێکردنی ڕاستەوخۆ، کە تێیدا ژووری سووتان پێکدێت لە پستنی کەمێک قۆپاو.
  2. تێکێردنی ناڕاستەوخۆ، کە لێرەدا ژووری سووتان لە سەرەوەی سلندەرەکەیە.

بزوێنەری ڕاستەوخۆ بە شێوەیەکی ئاسایی ڕووی ئابووری سووتەمەنی باشترە بەڵام بزوێنەری تێکردنی ناڕاستەوخۆ، پلەیەکی نزمتری سووتەمەنی بەکادەھێنن.

تێبینی زانا (ھاری ڕیکاردۆ) کە دیزاینەر و توێژەر بوو لە بەرەوپێش بردنی بزوێنەری سووتانی ناوەکی، و بەتایبەتی لە بەرەوپێش بردنی ژووری سووتانی ناوەکی بۆ بزوێنەری دیزڵ.

تۆرباینی گازی دەستکاری

ژووری سووتان لە تۆرباینەکانی گاز و بزوێنەرەکانی جێت پێی دەوترێت سووتێنەر.

سووتینەر کاردەکات بە پەستانێکی زۆر بەرزی ھەوا لەلایەن سیستمی سووتان یان سووتاندنی تێکەلەی ھەواو سووتەمەنی کە دەبێتە ھۆی پلەی گەرمی بەرز یان بەستانی بەرزی گازی دووکەڵ، کە بۆ پارجەکانی تۆرباین لە بزوێنەرەکەدا.

جۆرەکانی تۆرباینی گازی:

  1. جۆری کان
  2. جۆری کاتوڵەر
  3. ئانوڵەر

بزوێنەری ڕۆکێت دەستکاری

بزوێنەری ھەڵمی دەستکاری

ژووری سووتان ھەروەھا بەکاردەھێنرێت بۆ دەربڕینی بۆشایییەکی زیادە لە نێوان فایربۆکس (ئەو شوێنەیە کە سووتەمەنی تێدا دەسووتێت) و گەرمکەر (بۆیلەر) لە ھەڵمی جوڵێنەر(steam locomotive). بۆشایییەکە بەکاردەھێنرێتن بۆ سووتانی زیاتری سووتەمەنییەکە لە پێناو دابینکردنی گەرمی بەرزتر بۆ گەرمکەرەکە.

ھەڵمە جوڵێنەرە گەورەکان بەشێوەیەکی ئاسایی ژووری سووتانیان ھەیە لە گەرمکەردا ئەوەش لەپێناو بەکارھێنانی فایرتیوبە بچووکەکان. ئەمەش بەھۆی:

  1. فایرتیوبە گەورەکان سوودی بیردۆزییان ھەیە لە بەرەوپێشبردنی گەرمکردنی شوێنێکی گەوروتر بەڵام، سەروی درێژییەکی دیاریکراو. ئەمە دەکەوێتە بەر کەمکردنی گەڕاوە.
  2. فایرتیوبە زۆر درێژەکان لارکراون بۆ شۆڕبوونەوە لە ناوەڕستدا.

مایکڕۆ ژوورە سووتان دەستکاری

مایکڕۆ ژوورە سووتان ئامێرێکە کە سووتانی تێدا ڕوودەدات لە قەبارەیەکی زۆر بچووکدا، و بەم ھۆیەوە ڕێژەی سەرڕوو بۆ قەبارە زیاد دەکات کە ئەمەش ڕێسایەکی گرینک دەستەبەر دەکات لە جێگیرکردنی گڕی ئاگرەکە.