ژمارەگری بۆ چوونەناو ئینتەرنێت

ژمارەگری بۆ چوونەناو ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Dial-up Internet access) شیوازێکی چوونەناو ئینتەرنێتە کە لە ڕێگەی ھێڵەکانی تەلەفۆنەوە و بە بەکارھێنانی ئاسانکارییەکانی تۆڕی گشتگری سویچیی تەلەفۆن (بە ئینگلیزی: public switched telephone network) بەکارھێنەر گرێ ئەدا بە دابینکاری ڕاژەی ئینتەرنێتەوە. کۆمپیوتەرەکە یا ڕێدۆزەکەی ئەو بەکارھێنەرە بۆ کۆدکردن و کۆدھەڵوەشاندنەوەی پاکەتەکانی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت سوود لە مۆدێمێک وەرئەگرێ.