ژمارەزانی بریتییە لە بەکارھێنانی ژمارەکان بۆ لێکدانەوەی خوو و ڕەوشتی کەسێ یا بۆ فاڵگرتنەوە و پێشبینیکردنی داھاتوو.[١] باوەڕێکی زڕزانستییە بە ھەبوونی پەیوەندییەکی مەعنەوی و عیرفانی لە نێوان ژمارەیەک و ڕووداوێکی ڕێکەوتوودا.[٢]

لە ژمارەزانیی مۆدێرندا، بە بەکارھێنانی شێوازێک لە چەشنی ئەلفوبێی یۆنانی و عیبری (کە تێیدا ھەر پیتێک ژمارەیەکیش نوێنەرایەتی دەکا) کۆمەڵێ ڕەقەم و ژمارە لەپاڵ ناو و ڕێکەوتی لەدایکبوونی کەسی پرسیارکەر دەدرێ و، لەوەوە سروشتی ڕاستەقینەی و ئەوەی کە لە داھاتوودا چی چاوەڕوانیەتی، دەسنیشان دەکرێ.[١]

بنەڕەتی تیۆرییەکەی پشتەوەی ژمارەزانی لەسەر ئەندێشەکانی فیساگۆرسییەکانەوە دانراوە. ئەوان پیان وا بوو کە دەکرێ ھەموو شتێ بە ژمارە دەرببڕدرێ، چونکە ھەموو شت شیاوی داشکاندنەوەیە بە ژمارە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "numerology | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-16.
  2. ^ "Numerology", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-12-12, retrieved 2021-12-16