ژانی گەل (ڕۆمان)

ڕۆمانێکی کوردی لەلایەن ئیبراھیم ئەحمەد

ژانی گەل ڕۆمانێکی نووسەری کورد ئیبراھیم ئەحمەدە، ئەم ڕۆمانە ساڵی ١٩٥٦ نووسراوە.[١] بە گوتەی نووسەر لەبەر نەبوونی دەرفەتی گونجاو نەتوانراوە ئەم ڕۆمانە لە کات و سەردەمی خۆیدا چاپ بکرێت، لە ساڵی ١٩٧٢ بۆ یەکەم جار لە بەغدا چاپ کراوە.[٢]

ژانی گەل
نووسەرئیبراھیم ئەحمەد
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
چەشنڕیالییزم
بڵاوبوونەوە١٩٧٢
بڵاوکەرەوەچاپخانەی کاکەی فەللاح (چاپی یەکەم)
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
لاپەڕەکان٢٥٤ (چاپی یەکەم)

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • جوامێر
  • کاڵێ
  • ھیوا
  • لاوە

چاپەکان دەستکاری

  • چاپخانەی کاکەی فەللاح
  • دەزگای ئاراس (٢٠٠٨)
  • چاپەمەنیی مانگ
  • ئارمان نگار (٢٠١٥)
  • ناوەندی چاپ و ڕاگەیاندنی خاک

وەرگێڕانەکان دەستکاری

  • ژانی گەل لەژێر "Jana Gel" ناوی کراوەتە کورمانجی.[٣]
  • ساڵی ١٩٨٠ محەممەد قازی و ئەحمەد قازی ئەو ڕۆمانەیان لەژێر ناوی «درد ملت» کردووەتە فارسی و چاپەمەنیی ئاگا لە ١٩٩ لاپەڕەدا بڵاوی کردووەتەوە.[٤]
  • ساڵی ٢٠٠١یش لەلایەن عیرفان قانعیفەر دووبارە وەرگێڕدراوەتەوە سەر فارسی.
  • ڕۆمانەکە وەگێڕدراوەتە سەر تورکی، چاپەمەنیی komal لە ساڵەکانی ١٩٩٢ و ٢٠١١ بڵاوی کردووەتەوە.
  • ژانی گەل بە فەڕەنسیش بەردەستە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ژانی گەل، چاپی چوارەم، ھەولێر – ٢٠٠٨، دەزگای ئاراس.
  2. ^ زمان و ئەدەبی کوردی، پەرتووکی خوێندنی پۆلی دوازدەھەمی ئامادەیی، چاپی حەفتەم، ٢٠١٢.
  3. ^ "Jana Gel". www.goodreads.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "ژانی گل". www.goodreads.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری