ڕێکردنێکی درێژ بۆ ئاو (ڕۆمان)

ڕێکردنێکی درێژ بۆ ئاودا (بە ئینگلیزی: A Long Walk to Water) کورتە ڕۆمانێکە لە نووسینی لیندا سو پارک و بڵاوکراوەتەوە لە ساڵی ٢٠١٠. ڕۆمانەکە باس لە چیڕۆکی ڕاستەقینەی «سالڤا دەت» دەکات، کوڕێکی سوودانی ونبوو لە ھۆزی دینکا و چیڕۆکە درووستکراوەکەی «نیا»، کچێکی لادێیی لە ھۆزی «نوێر». لیندا سو پارک ئەم کتێبەی نووسی بۆ پەرەپێدانی پرۆگرامی سالڤا دەت، زیادکردنی ئاو لە سوودانی باشوور.