ڕێژەی ھێز بۆ کێش بەکاردێت بۆ شیکارکردنی وزەی مەکینە و سەرچاوەی وزەی گوێزەرەوە بۆ بەراوردکردن یان دیزاینکردنی بەشێک بەوەیتر. ڕێژەی ھێز بۆ کێش بەکاردێت بۆ پێوانەکردنی جیبەجێکردنی ڕاستەقینەی ھەر مەکینەیەک یان سەرچاوەی وزەیەک؛ و ھەروەھا بەشێوەیەکی گشتی وەکو پێوانەکردنی جێبەجێکردنی سەیارەی بارھەڵگریش بەکاردێت، لەگەڵ دابەشکردنی بەرھەمی وزەی مەکینەکە بەسەر وەزنی ئۆتۆمبێلەکەدا، کە پێوانەیەکت دەداتێ پشت نابەستێ بە قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە. ڕێژەی ھێز بۆ کێش لەلایەن ئەندازیارانی دروستکردنەوە وەکو خاڵێکی گرنگ جەختی لەسەرکراوەتەوە، بەڵام بڕی ڕاستەقینەی ئەم ڕێژەیە لەکاتی بەکارھێناندا ئەگەری گۆڕانی ھەیە، ئەم گۆڕانەش کار لە جێبەجێکردنی مەکینەکە دەکات.

یاسای ڕێژەی ھێز بۆ کێش بریتییە لە دابەشکردنی بری وزەی بەرھەمھاتو بەسەر کێشدا. گەر بڕی وزەی بزوێنەرێکی (V8) بریتیبێت لە (250kW) 340hp ھەروەھا بارزتایییەکەی بریتیبێت لە (300 kg) 840 Ib ئەوا ڕێژەی ھێز بۆ کێشی ئەو بزوێنەرە بریتییە لە (0,65kW/kg) 0,4hp/Ib

نموونەی ڕێژەیەکی بەرزی ھێز بۆ کێش لە تۆرباین و بزوێنەری گەورەی وەکو فرۆکە و کەشتییە دەریایییەکاندا بەدی دەکرێت، ئەمەش بەھوی خستنەگەریانە لە خێرایییەکی زۆردا، بۆنمونە بزوێنەری کەشتی ئاسمانی بە بەکارھێنانی توربۆپەمپەوە وادەکات بڕێکی زۆری تێکەڵەی شلەی ئۆکسجین و ھایدرۆجین بچێتە ژوری سووتانی بزوێنەرەکە تاوەکو ئەنجامدانی فرمانی سووتاندن بەشێوەیەکی زۆر باش بەرێوە بچێت.

ەبارەی توربوپەمپێکی ئاسایی شلەی ھایدرۆجین و ئۆکسجین لە بزوێنەرێکی گەورەدا ھاوتایە لەگەڵ قەبارەی بزوێنەرێکی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی، بە نزیکەیی کێشەکەی بریتییە لە (352 kg) 775 lb و بڕی (72000hp) 53,6MW وزە بەرھەم دەھێنێت، لەگەڵ ڕێژەی ھێز بۆ کێشی (153kW/kg) 93hp/lb