ڕێژەی لاستیکی یان ڕێژەی جیڕی (بە ئینگلیزی: Elastic modulus) بریتییە لە پێوانەیەک کە ھەڵدەستێ بە لێکدانەوەی بەرھەڵستی ماددەیەک بەرامبەر بە گۆڕینی شێوەکەی کاتێ فشاری لەسەرە. ئەم ھاوکێشەیە لەسەر چەماوەی لێژی فشار (بڕی ئەو ھێزەی دەخرێتە سەر ماددەکە) بەرامبەر جێفشار (ئاستی قۆپانەوەی ماددەکە) دیاردەکرێت. ماددە چڕەکان بەشێوەیەکی گشتی خاوەن ژمارەیەکی گەورەتری ڕێژەکە دەبن بەھۆی زۆری ھەرھەڵستیان بەرامبەر گۆڕینی شێوەیان، ھاوکێشەی ڕێژەیی لاستیکی بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

stress واتا فشار، کە بریتییە لە ھێزێکی ئاراستەکراو بۆ یەکەیەکی ڕووبەر کەوا دەیەوێ شێوەی تەنەکە بگۆڕێت.

strain واتا جێفشار، بریتییە لەو گۆڕان لە شێوە یان قەبارەی تەنێک کە لەئەنجامی فشارەوە دروست دەبێت.[١]

کە تێیدا سترێس ئەو ھێزەیە کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی شێوە گۆڕین (دیفۆڕمەیشن) دابەشدەبێ بەسەر ئەو ڕووبەرەی کەوا ھێزەکەی لەسەرە و سترەین تێکڕای ئەو گۆڕانەیە کەوا بەھۆی شێوە گۆڕینەکەوە ڕوویداوە. ئەگەر سترێس بە یەکەی پاسکال ھەژمار بکرێت، بەھۆی بێ یەکەیی سترەین، یەکەی ھاوکێشەکەش دەبێتەوە پاسکال.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ محی الدین, ئیبڕاھیم (2002). فەرھەنگی زەویناسی. pp. ١٠٤.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری