ڕیش

مووی ژێر چەناگە و ڕوومەت

ڕیش یان ڕدێن مووێکە کە لە ڕوومەت و چەناگەی پیاو دێت، ئەوەش نەریتێکە بەڵگەیە لەسەر گەورەبوون و ھەرزەکاریی پیاوان، وەک چەندیندیکە وەک: بنھەنگڵ، زڕینی دەنگ، بەھێزبوونی ماسوولکە بەلام ھەندێک جار دوائەکەون لە پێگەیشتنی کەسەکە.

ڕیش
وردەکارییەکان
ناسێنەرەکان
لاتینیbarba
TA98A16.0.00.018
TA2٧٠٥٨
FMA54240
پیاوێکی یەمەنی کە خاوەنی ڕیشە

ھۆکاری دروستبوون دەستکاری

دروستبوونی دەگەڕێتەوە گەشە کردنی ڕیش بۆ ھۆرمۆن نێر ناسراو بە (Testosteronum) بەرپرسە لە دەستکەوتنی ئاکار پیاوانە وەک دەنگی قووڵ، و دەرکەوتنی ماسوولکە بۆ جیاکردنەوەی پیاو لە ئافرەت. گەشە کردنی ڕیشی پەیوەندیدار بە چاڵاک کردن (Testosteronum)، و درێژە دەکێشێت ئەوە لەپاش پێگەییشتن.

ئایینەکان دەستکاری

ئیسلام دەستکاری

 
ڕیشی پیاوێکی موسڵمان

لە ئاینی ئیسلامدا مانەوەی ڕیش بەپێی ٤ ڕێچکەکە ئەرکە لەسەرت و پێویستە بیھێڵیەوە، بەشێک لە موسڵمانان پابەندن بە ھێشتنەوەی.[١]

قەدەغەکردنی ڕیش دەستکاری

هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی گەورەکردنی ڕیش لە خزمەتگوزارییە ئەمنی و سەربازییەکان قەدەغە دەکەن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ئیسلامکردنی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و سەربازییەکان، دیارترینی ئەو وڵاتانە میسرە، کە هەموو ئەفسەر و سەربازەکان لە سوپا و پۆلیس و هەموو ئەو ئەفسەرانەی لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان کاردەکەن لە گەشەکردنی ڕیش قەدەغەکراون.

لە ئەمریکا ڕێگەپێدراوە، بەڵام سنووردارە، بەو پێیەی سەرباز یان ئەفسەر بۆی هەیە هەموو جلوبەرگ و کەلوپەلەکانی لەبەر بکات، بۆ ئەوەی ڕیش ڕێگری نەکات لە بەستنی کڵاو یان دەمامکی پارێزەر لە گازی ژەهراوی یان فرمێسکڕێژ.

سەرچاوەکان دەستکاری