لۆرا جین ڕیز ویتەرسبوون (بە ئینگلیزی: Reese Witherspoon؛ لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩٧٦ لە ویلایەتی لویزیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە.[١] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم. لە ئێستادا، ڕیز یەکێکە لە گرانترین خانمە ئەکتەرانی جیھان. لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٥، گۆڤاری تایم ناوی ھێنا وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان.[٢][٣] لە ساڵی ٢٠١٩، گۆڤاری فۆربیس ناوی ڕیزی لە ڕیزی ١٠٠ بەھێزترین ژنی جیھان ھێنا.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٦، لایەن گۆڤاری ئێف ئێچ ئێمەوە بە یەکێک لە ١٠٠ ورووژێنەرترین ژنی جیھان دیاریی کراوە.[٥]

ڕیس ویتەرسپوون
Reese Witherspoon

لەدایکبوون٢٢ی مارسی ١٩٧٦
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر
چالاکبوون١٩٩١ - ئێستا
مناڵ(ەکان)٣ منداڵ
خەڵاتەکان١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠٠٦)

ڕیز لە نیو ئۆرلیانز لە خێزانێکی دایک و باوک پزیشک دایکبووە، بەڵام لە ناشڤیل گەورە بووە. ئەو بۆ یەکەمینجار لە ساڵی ١٩٩١، لە فیلمی پیاوێک لەسەر مانگ (The Man in the Moon) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٦، بۆیەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ترس (Fear) دەرکەوت، لە ساڵی ١٩٩ بە دەرکەوتنی لە فیلمی Cruel Intentions بە ڕۆڵی پاڵپشت ئەوا ناوبانگێکی زیاتری پێ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٥، لە فیلمی Walk the Line بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٦]

جگە لە کاری ئەکتەری، ڕیز خەریکی کۆمپانیای دروستکردنی جلووبەرگە بەناوی دراپەر جەیمز، ھەروەھا ئەو چالاکە لەبواری داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و منداڵان. ڕیز ھاودامەزرێنەری کۆمپانیای تایپ ئەی فیلمزە،[٧] کە زیاتر تیشک دەخەنە سەر ئەو فیلمانەی کە ڕۆڵی کارەکتەری ژن زیاترە، تا ئێستا چەند فیلمێک و زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنییان بەرھەمھێناوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Reese Witherspoon". Biography (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  2. ^ "The people who shape our world". TIME. Archived from the original on May 2, 2006. Retrieved November 5, 2007. ٢ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Kaling, Mindy (April 16, 2015). "Reese Witherspoon". TIME. Archived from the original on January 25, 2016. Retrieved January 25, 2016.
  4. ^ "The World's 100 Most Powerful Women 2019". Forbes. Archived from the original on September 20, 2017. Retrieved 27 January 2020.
  5. ^ "The 100 Sexiest Women In The World 2006". FHM. Archived from the original on October 22, 2007. Retrieved November 5, 2007.
  6. ^ "The 78th Academy Awards | 2006". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-16.
  7. ^ "Exclusive: Penelope Set Pics". Empire. March 15, 2006. Archived from the original on December 31, 2014. Retrieved December 31, 2014.