ڕۆیال بانکی سکۆتلاند

ڕۆیاڵ بانکی سکۆتلاند، بە کورتکراوی ئاڕ بی ئێس( بە ئینگلیزی: RBS) کۆمپانیایەکی ڕاژەی ماڵی و بانکداری سکۆتلاندییە و لە بواری پێشکەشکردنی ڕاژەی بانکداری مەسرەف و تاک، بانکداری کۆمپانیاکان، بانکداری سەرمایەگوزاری، بەڕێوەبردنی سەرمایە، سەرمایەگوزاری و ڕاژەی بیمە چالاکی دەکا. بانکی شاهانەی سکۆتلاند ساڵی ١٧٢٧ بنیات نرا و هەنووکە پتر لە ٧٠٠ لقی لە وڵاتی سکۆتلاند هەیە. هەروەها لە هەموو شارە گەورە و سەرەکییەکانی ئیرلەند، وێڵز و شانشینی یەکگرتوو لق و نوێنەرایەتی هەیە. ئاڕ بی ئێس گەورەترین بانکی سکۆتلاندە. لقی ناوەندی ئەم بانکە لە شاری ئێدینبەرەی سکۆتلاندە و بەشەکانی لە بازاڕی بۆرسەی نیویۆرک و بۆرسەی لەندەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت و دەفرۆشرێت.