ڕۆژی خدر یان رۆژی خزر (خزر ئەلیاس) یەکێک لە جەژنەکانی عەلەویەکانە. ئەم جەژنە ھەموو ساڵاێک لە شەوی ١٥ی گۆڵان دەست پێ دەکات و ھەتا بەیانی ڕۆژی پاش بەردەوامە. عەلەویەکان بە سەری ئەم باوەڕەن کە لە ئەم ڕۆژە دوو پێغەمبەر ئەلیاس و خدر (خزر) ئاوی ژیانیان خواردوەتەوە و ھەتاھەتایە دەژین. ئەم جەژنە لە باکووری کوردستان و تورکیا بەرێوە دەچێت. لە نزیکی شاری کرماشانش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دوو کانی بە ناوەکانی «خزر زندوو» و «خزر ئەلیاس» ھەیە کە ناوەکانیان لەگەڵ ئەم جەژنە پەیوەندیی ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری