ڕۆژھەڵاتی ئێران لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکوور، خۆراسانی ڕەزەوی، خۆراسانی باشوور و سیستان و بەلۆچستان پێکدێت کە لە زۆربەی پارێزگاکان لەگەڵ وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان و تورکمانستان ھاوسنوورن. لە ھەندێک سەرچاوەکاندا پارێزگای کرمان وەکوو بەشێک لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ئێران دادەندرێت. بەشێکی گەورەی ڕۆژھەڵاتی ئێران کەشوھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە.

پارێزگاکانی ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی ئێران

شارەکانی مەشھەد، زاھیدان، نەیشابوور، بوژنۆرد، بیرجەند، زابۆل، چابەھار، سەبزەوار و کرمان لە شارە گرنگەکانی ئەم ناوچەیەن.

گەورەترین شارەکان دەستکاری

ڕێزبەندی ناوی شار پارێزگا ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)[١] جێگەی لە پارێزگادا
١ مەشھەد خۆراسانی ڕەزەوی ٣٬٠٠١٬١٨٤ ١
٢ زاھیدان سیستان و بەلۆچستان ٥٨٧٬٧٣٠ ١
٣ نەیشابوور خۆراسانی ڕەزەوی ٢٦٤٬٣٧٥ ٢
٤ سەبزەوار خۆراسانی ڕەزەوی ٢٤٣٬٧٠٠ ٣
٥ بوژنۆرد خۆراسانی باکوور ٢٢٨٬٩٣١ ١
٦ بیرجەند خۆراسانی باشوور ٢٠٣٬٦٣٦ ١
٧ تەربییەت حەیدەریە خۆراسانی ڕەزەوی ١٤٠٬٠١٩ ٤
٨ زابۆل سیستان و بەلۆچستان ١٣٤٬٩٥٠ ٢
٩ ئێرانشەھر سیستان و بەلۆچستان ١١٣٬٧٥٠ ٣
١٠ چابەھار سیستان و بەلۆچستان ١٠٦٬٧٣٩ ٤

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری